تەقە لە داواكاری گشتی توركیا کرا
وێستگه نیوز –
رۆژنامه‌ی "زه‌مان"ی توركی رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له پارێزگای ئه‌نتالیا هه‌وڵی تیرۆركردنی قه‌دیر كوجوك ئونار داواكاری گشتی درا.
به‌گوێره‌ی ژماره‌یه‌ك میدیای توركیا، پۆلیسێك كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شارۆچكه‌ی كوله‌ركوتالی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نتالیا كارده‌كات، له نووسینگه‌ی داواكاری گشتی له‌و پارێزگایه ته‌قه‌ی له قه‌دیر كوجوك ئوناری ته‌مه‌ن 26 ساڵ كه داواكاری گشتییه كردووه.
ئاژانسی "دۆغان"ی توركی بڵاویكرده‌وه كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا "ئه‌و داواكاره گشتییه به سه‌ختی برینداربووه و به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستییه‌وه به هێلیكۆپته‌ر گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه".
لای خۆیه‌وه ره‌مه‌زان سوڵماز داواكاری گشتی له پارێزگای ئه‌نتالیا له لێدوانێكی كورتدا رایگه‌یاند كه "ته‌قه‌كه‌ره‌كه پۆلیسه و ناوی تۆرگۆت ئافجی-یه و تا ئێستا پاڵنه‌ری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی نه‌زانراوه".
PM:08:22:10/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4058
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت