حكومه‌تی عیراق بۆرییه‌كی نه‌وت بۆ توركیا ده‌خاته‌وه‌كار كه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستاندا ناڕوات


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 رایگه‌یاند كه‌ به‌نیازی خستنه‌وه‌گه‌ڕی بۆرییه‌كی نه‌وتی كۆنه‌ بۆ توركیا كه‌ جیاوازه‌ له‌و بۆرییه‌ی كه‌وتوه‌ته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عیراق داوای له‌ كۆمپانیای نه‌وتی باكور و كۆمپانیای پرۆژه‌ نه‌وتیه‌كان و یه‌كێكی دیكه‌ی بۆریی نه‌وتی حكومی كردووه‌ ده‌ست به‌ چاككردنه‌وه‌ی بۆرییه‌ كۆنه‌كه‌ی نێوان توركیا و عیراق بكه‌ن.

وه‌زیری نه‌وتی عیراق داوای له‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدارانه‌ كردووه‌ هه‌رچی زووه‌ پرۆسه‌ی چاككردنه‌وه‌ و ئاماده‌كاریی ته‌واوی ئه‌و هێڵه‌ ده‌ست پێ بكه‌ن كه‌ له‌ نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری جیهان له‌ توركیا ده‌گوازێته‌وه‌.

ئه‌و ناوچه‌كه‌ی بۆریی نێوان كه‌ركوك و به‌نده‌ری جیهانی توركیای پێدا ده‌ڕوات له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ كه‌وته‌ ژێر ده‌ستی داعش و له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوشدا هێزه‌كانی عیراق به‌ پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش كۆنتڕۆڵیان كرده‌وه‌.

ر.ع


PM:04:09:10/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 9769 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو