له‌تاران پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ڕێوه ده‌چێت
وێستگه نیوز -
نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌چاودێری كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌موو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌شاری تارانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاند كه رۆژی پێنج شه‌ممه 12-10-2017 له‌مزگه‌وتی جامیعی شه‌هره‌كی غه‌رب له تاران، له‌سه‌عات 4 بۆ 5:30ی ئێواره پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ڕێوه ده‌چێت.
رۆژی سێشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی هه‌ینی 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته‌وه شاری سلێمانی و دوای رێوڕه‌سمه‌كان و دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ری، ته‌رمی مام جه‌لال به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره به‌ڕێكرا و دواتر له ده‌باشان به‌خاك سپێردرا.
له 6ی نیسانی 2005، مام جه‌لال بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق له دوای رووخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردیشه له مێژووی عیراقدا.
PM:11:42:09/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت