بابه‌كر دڕه‌یی: سه‌رۆك مام جه‌لال كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر فه‌رھه‌نگی كوردستان ھه‌بووه
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و ھونه‌ریی سلێمانی رایگه‌یاند كه سه‌رۆك مام جه‌لال كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر فه‌رھه‌نگی كوردستان ھه‌بووه.
بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و ھونه‌ریی سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی كوردسات نیوز پاش ده‌ربڕینی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ ماڵئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، رایگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت باس له گه‌وره‌یی مرۆڤ بكه‌ین، ده‌بێت له‌وه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین كه گه‌وره‌یی ئه‌وه‌یه كه‌سێك له كاتێكی دیاریكراودا كاریگه‌ریی دابنێت له‌سه‌ر میلـله‌ته‌كه‌ی، كه به درێژایی ته‌مه‌نی كاریگه‌رییه‌كی قووڵی ھه‌بووه له بواره‌كانی كلتووری، سیاسی، ئابووری و ته‌نانه‌ت مێژووییش".
بابه‌كر دڕه‌یی وتی: "مام جه‌لال له ساڵه‌كانی په‌نجا به‌دواوه تا نه‌خۆشكه‌وتنی دوایی كاریگه‌ری زۆر قۆڵی هه‌بووه له بواره‌كانی كلتووری، سیاسی، ئابووری و ته‌نانه‌ت مێژوویی".
وتیشی: "به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی سیاسی، مام جه‌لال كاریگه‌ری له‌سه‌ر فه‌رھه‌نگی كوردستان ھه‌بووه".
بابه‌كر دڕه‌یی گێڕایه‌وه كه "له كۆتایی ساڵانی 1987 و 1988دا كاك نه‌وشیروان لێدوانێكی دابوو به رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی كه كورد ده‌بێت مافی خۆی هه‌بێت و عیراقی چی لێدێت با لێی بێت، رۆژنامه‌ی "الغد الديمقراطي" ده‌ستی كرد به نووسینی وتار دژی كورد و كاك نه‌وشیروان و مام جه‌لال، مام جه‌لالیش له ماوه‌یه‌كی كوردتدا كتێبێكی گه‌وره‌ی به‌ناوی "اغد الديمقراطي ام حرمان الشعب حتی من حق الحلم" نووسی و توانای گه‌وره‌ی مام جه‌لال ده‌رده‌خات له بواری فیكر و له بواری سیاسه‌ت".
PM:11:24:09/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت