قاسم سوله‌یمانی: قه‌یرانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك تاڵه‌بانی پێویسته
قاسم سوله‌یمانی
وێستگه نیوز -
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له میانه‌ی پرسه‌نامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه به حه‌ق ناوی "مام" به باڵای جه‌لال تاڵه‌بانی بڕابوو، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه قه‌یرانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك ناوبراوی پێویسته.
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پرسه نامه‌یه‌كی راگه‌یاند.
له پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه "هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكی عیراق، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه‌ی خه‌مبار كرد. كه‌سایه‌تییه‌ك كه نزیكه‌ی 60 ساڵ خه‌باتی كرد بۆ ئازادی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی عیراق چ عه‌ره‌ب، كورد، شیعه، توركمان، سوننه و ئێزدی و مه‌سیحی.
قاسم سوله‌یمانی ده‌ڵێت: "به حه‌ق ناوی "مام" به باڵایدا بڕابوو. كه‌سایه‌تی ئه‌م پیاوه گه‌وره هێشتا له عیراق و بگره هه‌رێمی كوردستانیش به باشی نه‌ناسراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "تاڵه‌بانی كه‌سێك بوو كه كورسییه نوێیه‌كان هیچی به‌و زیاد نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو ئه‌وه ئه‌و بوو كه بایه‌خی به كورسییه‌كان ده‌دا و به ده‌یان جار بووه هۆكاری رزگاربوونی هه‌موو خه‌ڵكی عیراق له شه‌ڕ و ئاژاوه و ناكۆكی. ئه‌وه ئه‌و بوو كه مافی ره‌وای گه‌لی كوردی له یاسای بنه‌ڕه‌تی عیراق چه‌سپاند و پشتیوانی له مافی هه‌موو عیراقییه‌كانی دیكه‌ش ده‌كرد. كه‌سایه‌تییه‌ك كه هه‌موو مافی هاوڵاتیانی عیراقی له چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ عیراقێكی یه‌كپارچه ده‌سته‌به‌ر كرد".
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ڵێت: "تاڵه‌بانی مه‌زن جیهانی ئیسلام و ئێرانی به دوو بابه‌تی قووڵایی ستراتیژی ده‌بینی و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه ئه‌م دوو بابه‌ته له لای سه‌رۆك كۆماری كۆچكردووی عیراق هێڵی سوور بوون و ڕێگه‌ی نه‌ده‌دا ئه‌م هێڵه سوورانه ببڕێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "تاڵه‌بانی بێ ئه‌وه‌ی گوێ به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بدات، باشترین په‌یوه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بوو چوون هه‌موو راستییه‌كان و به‌رژوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی ناوچه‌كه‌ی به باشی و به وردی ده‌ناسی".
قاسم سوله‌یمانی نووسیویه‌تی: "تاڵه‌بانی هه‌رگیز مۆڵه‌تی به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رژێمی زایۆنی نه‌دا و له رووی كه‌سایه‌تیشه‌وه یه‌كێك بوو له خۆش ره‌فتارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه و یه‌كجار قسه خۆش بوو، ئه‌مه وه‌های كردبوو هه‌موو كه‌س رێز له كه‌سایه‌تی ئه‌و بگرێت.
كتێبخانه‌كه‌ی مام جه‌لال پڕ بوو له كتێبی ئیسلامی و چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سایه‌تییه گه‌وره شۆڕشگێڕانه‌ی جیهان و له‌م بابه‌تانه‌ش به وردی وانه‌ی وه‌رده‌گرت و ئه‌مانه‌ش وه‌های كردبوو كه له عیراقدا ببێته كۆتایی هه‌موو ناكۆكییه‌كان".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاندووه كه "ئه‌مڕۆ شوێنی ئه‌م هاوڕێ ئازیز و به‌رزه یه‌كجار خاڵییه و به تایبه‌ت قه‌یرانی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌های پێویسته. كه‌سایه‌تییه‌ك كه هه‌رگیز سواری هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك نه‌ده‌بوو، به‌ڵكو به‌رده‌وام هه‌وڵیشی ده‌دا هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك به‌ره‌و عه‌قڵانییه‌ت ببات".
قاسم سوله‌یمانی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "تاڵه‌بانی هه‌موو ژیانی خۆی بۆ عیراق ته‌رخان كرد و به حه‌ق ده‌توانین ناوی شه‌هیدی رێگه‌ی عیراق له‌م كه‌سایه‌تییه بنێین، تاڵه‌بانی قوتابخانه‌یه‌كی باشی له دوای خۆی جێهێشتووه و هیوادارم شاگرده‌كانی قوتابخانه‌ی مام جه‌لال وه‌ك ئه‌و به وردی هه‌موو بابه‌ته‌كانی ناوچه‌كه و جیهان بخوێننه‌وه و عه‌قڵانیه‌ت به سه‌ر هه‌ست و سۆزدا زاڵ بكه‌ن و رێگه‌ی ئه‌م پیاوه گه‌وره درێژه پێبده‌ن".
له كۆتاییدا پرسه‌نامه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران هاتووه "من به‌ش به حاڵی خۆم بۆ كۆچی دوایی ئه‌م كه‌سایه‌تییه گه‌وره و مامۆستا خه‌باتكاره و كه‌سایه‌تی ئه‌خلاق و ئه‌ده‌بی ئیسلامیییه تازیه‌تبار و شینگێڕم، سه‌ره‌خۆشی ئه‌م خه‌مه گه‌وره‌ش له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی تاڵه‌بانی، هاوژین و منداڵه‌كانی و هه‌موو رێبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌م و بۆ ئه‌و هاوڕێ سه‌فه‌ر كردووه باڵاترین شوێن و پله له لای خوای گه‌وره و مه‌زن داوا ده‌كه‌م".
رۆژی سێشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی هه‌ینی 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته‌وه شاری سلێمانی و دوای رێوڕه‌سمه‌كان و دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ری، ته‌رمی مام جه‌لال به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره به‌ڕێكرا و دواتر له ده‌باشان به‌خاك سپێردرا.
له 6ی نیسانی 2005، مام جه‌لال بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق له دوای رووخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردیشه له مێژووی عیراقدا.
PM:10:31:09/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت