تورکیا 143 سەرباز و ئەفسەر دادگایی دەکات
شەوی کودەتاکەی تورکیا
وێستگه نیوزـ
بە تۆمه‌تی بەشداریکردنیان لە هەوڵی کودەتاکەی 15ی ته‌مموزی 2016، دادگایـیکردنی 143 سەرباز و ئەفسەر لە تورکیا دەسـتیپـێکردووە.
دادگای سیلیڤری نزیک شاری ئه‌سته‌نبوڵ ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 پـرۆسەی دادگایـیکردنەکەی دەسـتپـێکرد و 135 سەرباز و ئەفسەر ئامادەی بەردەم داگاکە کران، بەڵام 8 سەربازەکەی دیکە هێشتا دەسـتگیر نەکراون، لە کۆی ئەو 143 کەسە سه‌ربازییه‌كه‌ش 30 یان ئەفسەرن.
فڕانس پـرێس بڵاویكرده‌وه كه لیستی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاستەی ئه‌و سەرباز و ئەفسەرانە کراوە کە وەک ئاژانسی لە هەزار لاپەڕە پـێکهاتووە و تۆمەتی کوشتن و هەوڵی نەهێشتنی پەرلەمان و حکومەتیان ئاڕاستەکراوە.
میدیاکانی تورکیا دەڵێن ئەگەر و تۆمەتەکان به‌سه‌ر ئه‌و سه‌رباز و ئه‌فسه‌ره‌نه‌دا ساغ بێتەوە، ئەوا ڕەنگە هەریەکەیان حوکمی 37 ساڵ زیندانی بدرێن.
لە 15 ی ته‌مموزی 2016 ، كوده‌تایه‌ك له توركیا به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رویدا و لەسەر پـردی سەر پوسفۆر، كوده‌تاچییه‌كان تەقەیان لە خەڵکی مه‌ده‌نی کرد و ژمارەیەکیان کوشت، دواتر ناوی پـردەکە کرا بە "پـردی شەهیدانی 15ی تەموز."
لە تەواوی هەوڵی کودەتاکە 249 کەس کوژران ، ئه‌مه جگه‌له لە کوژراوانی نێو کودەتاچیـیەکان.
ئیرول ئولچاک بەرپرسی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی پارتی ئاکەپە و کوڕە تەمەن 16 ساڵەکەی کە لە خۆشەویستی ئەردۆغان و سەرۆکی پـێشوو عەبدوڵڵا گول ناوی نابوو "عەبدوڵڵا تەیب"، لە نێو کوژراوەکاندا بوون.
ر.ع
PM:09:59:09/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت