عه‌لاوی هۆشداری له‌ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ كه‌ركوك ده‌دات

‌ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق هۆشداریی دا له‌ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕٍی ناوخۆ له‌ شاری كه‌ركوك ئه‌گه‌ر گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان شكست بهێنێت.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس، ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق هانی مه‌سعو بارزانی و حكومه‌تی ناوه‌ندیی عیراق و ئه‌و میلیشیایانه‌ دا كه‌ ئێران پشتیوانییان لێ ده‌كات، دان به‌خۆیاندا بگرن و چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ بكه‌ن كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ شاری كه‌ركوك.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ كه‌ ئاژانسی سكای نیوز ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عیراقی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌ و وتویه‌تی: "ره‌نگه‌ كه‌ركوك ببێته‌ خاڵێكی گه‌رم كه‌ گڕ له‌ ململانێی باكوری عیراق بدات".

كه‌ركوك كه‌ شارێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یه‌، له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت و له‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلولی 2017 هه‌رێمی كوردستانیش هاوڵاتیانی ئه‌و شاره‌ به‌شدارییان كرد.

ر.ع


PM:08:54:09/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 9362 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو