جه‌میل بایک: خزمەت و بایەخەکانی مام جەلال هەرگیز لەبیر ناچنەوە
جەمیل بایک
وێستگه نیوز ـ
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە وتی، خزمەتەکان و بایەخەکانی مام جەلال هەرگیز لەبیر ناچنەوە، پێویستە گەلی کورد بە پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی گەورەترین داواکاریی مام جەلال پێک‌بێنن.
جەمیل بایک، لە لێدوانێکدا کە بۆ تەلەفزیۆنی کوردسات نیوز، سەبارەت بە رۆڵی سه‌رۆك مام جەلال لە پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەییدا قسەی کرد و سەرەخۆشیشی لە خێزانی مام جەلال و هەموو گەلی کورد کرد.
جه‌میل بایك وتی: "سەرەخۆشی لە ئەندامانی خێزانی مام جەلال و دۆستانی و هەموو گەلی کورد دەکەم، بەڕاستی مام جەلال لە قۆناغێکی خراپ دا نەخۆش کەوت و کۆچی دوایی کرد، مام جەلال نەک تەنیا بۆ یەکێتی نیشمانی کوردستان، بەڵکو بۆ هەموو باشوری کوردستان رۆڵێکی گرنگی هەبوو، ئەگەر نەخۆش نەکەوتایە ئەو قەیرانانەی ئێستای عیراق و هەرێمی کوردستانیان داگرتووە ڕوویان نەدەدا، ئێستا سیاسەتی لەناوبردن دژی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت، مام جەلال هەموو هێزی خۆی خستە خزمەتی گەلی کوردەوە، لەم دۆخەدا گەلی کورد کەسێکی زۆر گەورەی لە دەست دا".
ئه‌وه‌شی وت: "مام جەلال و بەرێز ئیبراهیم ئەحمەد بە چوونە دەرەوەیان لە پارتی دیموکراتی کوردستان و پێکهێنانی بەرەیەکی سۆسیالیستی، رۆڵێکی مێژووییان گێرا لە سیاسەتی کورددا، ئەو سیاسەتە بووە هۆی ئەوەی کە رۆشنبیر لە هەرێمی سیاسەتی یەکێتی دا ببێتە باڵادەست و ژن لە کۆمەڵگای کوردی‌دا ببێتە خاوەنی پێگەیەکی گرنگ".
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە وتیشی: "رۆڵی مام جەلال لە یەکێتی نەتەوەییشدا زۆر گرنگ بوو، ئەو لە بارەی باکورەوە وتبووی: مسر بۆ جیهانی عەرەبی چۆنە، باکوریش بۆ کوردستان لەو پێگەیەدایە، بۆ ئەوەش بوو کە پەیوەندیی باشی هەبوو بە رێبەر ئاپۆ و پەکەکەوە، ئێمە لە سەر بنەمای یەکێتی نەتەوەیی لەگەڵ یەکێتی و مام جەلال پەیوەندیمان هەبووە".
جه‌میل بایك راشیگه‌یاند: "مام جەلال باشی دەیزانی کە دەوڵەتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی ئەو دەوڵەتانەی کوردستانیان داگیرکردووە نەژادپەرستن، لە بەرامبەر ئەوەشدا هەوڵی دا سیاسەتی دیموکراتی پێش بخات، لەلایەکی دیکەوە بەباشی لە گرنگیی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی ئاپۆیی تێگەیشتبوو بۆ کوردستان، مام جەلال هەوڵیدا پرسی کورد لە ڕێگای سیاسییەوە چارەسەر بکات، خزمەتەکان و بایەخەکانی مام جەلال هەرگیز لە بیر ناچنەوە".
رۆژی سێشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته‌وه شاری سلێمانی و دوای رێوڕه‌سمه‌كان و دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ری، ته‌رمی مام جه‌لال به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره به‌رێكرا و دواتر له ده‌باشان به‌خاك سپێردرا.
له 6ی نیسانی 2005، مام جه‌لال بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام حسێن و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردیشه له مێژووی عیراقدا.
هاوكات له رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان پرسه بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال دانرا كه تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تی و هاوڵاتییان به‌شدارییان له پرسه‌كه‌دا كرد.
هــ. ر
PM:02:01:09/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 1856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت