ئه‌مڕۆ پرسه‌ی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

‌تەرمی سەرۆک مام جەلال لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

وێستگه‌ نیوز- پشتیوان جه‌مال
وا بڕیاره‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ له‌ هۆتێل ره‌شیدی‌ شاری‌ به‌غدا پرسه‌ی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری‌ پێشووی‌ عیراق به‌ڕێوه‌ بچێت.

محه‌مه‌د عوسمان، په‌رله‌مانتاری‌ یه‌كێتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند: بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ كاتژمێر 2 تا 5، پرسه‌ی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ هۆتێل ره‌شید به‌ڕێوه‌بچێت كه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار و فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان به‌شدار ده‌بن و پێشبینی‌ هاتنی‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ عیراقی‌ ده‌كرێت.

پاشنیوه‌ڕۆی‌ 3-10-2017 دوای‌ زیاتر له‌ چوار ساڵ ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا، سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ ته‌مه‌نی‌ 84 ساڵیدا له‌ وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیا كۆچی‌ دوایی‌ كرد، پێشنیوه‌ڕۆی‌ 6-10-2017 ته‌رمه‌كه‌ی‌ گه‌ڕێندرایه‌وه‌ سلێمانی‌ و له‌ گردی‌ ده‌باشان به‌خاك سپێردرا.

له‌ رۆژانی‌ 7-8-10-2017یش له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی‌ كوردستان پرسه‌ی‌ بۆ گێڕدرا.


AM:11:27:09/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو