سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان سوپاس و پێزانین ئاراستەی میدیا و میدیاکاران دەکات
وێستگه نیوز ـ
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لەبەرامبەر ماندووبوون و ئەو رووماڵەی بۆ ماڵئاوایی سەرۆک مام جەلال کرا، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرجەم میدیا و میدیاکارانی ھەر چوار پارچەی کوردستان دهكات.
لە بەشێکی ئەو سوپاسنامەیەدا كه وێنهیهكی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا ھاتووە: "بەناوی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانەوە، ئەو لقەی شەرەفی ئەوەمان پێبەخشرا کە مام جەلالی ھەمیشە زیندوو ئەندامی کاراو فەخریمان بێت، لە قووڵایی دڵمانەوە ماندوو بوون و شەونخوونی و ئازایەتی و نیشتمانیتان لە گلێنەی چاوماندا ھەڵدەگرین و پێزانینمان ھەیە بۆ ئەو رووماڵە یەکگیر و نیشتمانییەی کەئەنجامتاندا لە روماڵکردنی گەڕاندنەوە و مەراسیمی پاسەوانی شەرەف و بەخاکسپاردن و پرسەی سەرۆک مام جەلال نواندتان".
له بهشێكی دیكهی سوپاسناكهمهدا هاتووه: "مام جەلال مامی رۆژنامەنووسان بوو، بەرگریکاری سەرسەخت و پارێزەری مافەکانی ئێمەی رۆژنامەنووسان بوو، خاوەنی تیۆری (وشە بەوشە وەڵام بدەنەوە) بوو، مامی رۆژنامەنووسمان قەڵای ئازادیی و پارێزەر و مافپەروەر و دیپلۆمات و سەرۆک و نووسەر و رۆژنامەنووسێکی گەورەمان بوو کە ماڵئاوایی لێی شاردینەوە"..
راشیگهیاندووه: "مام جەلال خزمەتێکی گەورەی ئێمەی کورد و سەرجەم مرۆڤایەتی کرد، لەسەر دەستی مامی رۆژنامەنووسمان سیاسەتی ئاشتی و برایەتی و ئازادیی وتن و ئازادی رەخنەگرتن بوون بە نەریت، بیرۆکەی نان و ئازادی بۆ نووسەر و رۆژنامەنووسانی کردە مانیفێستی کاری داھاتوومان، مامی ھەموو رۆژنامەنووسان بوو بەبێ جیاوازی، چادر و پارێزەری مافەکانی قەڵەم بەدەستەکان بوو..بەم ماڵئاواییە یەکجارییەی میدیای کوردی و رۆژنامەنووسانی کوردستان کۆڵەکەیەکی گەورەو پشت و پەنایەکی لەبن نەھاتوومان لەدەستد"ا.
رۆژی سێشهممه 3ی تشرینی یهكهمی 2017، سهرۆك مام جهلال سهرۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یهكێتی نیشتمانی كوردستان له تهمهنی 84 ساڵیدا و له وڵاتی ئهڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
كاتژمێر 11ی پێشنیوهڕۆی رۆژی ههینی 6ی تشرینی یهكهمی 2017، تهرمی سهرۆك مام جهلال له ئهڵمانیاوه گهیشتهوه شاری سلێمانی و دوای رێوڕهسمهكان و دانانی تاجه گوڵینه لهسهری، تهرمی مام جهلال بهرهو مزگهوتی گهوره بهرێكرا و دواتر له دهباشان بهخاك سپێردرا.
له 6ی نیسانی 2005، مام جهلال بووه یهكهم سهرۆك كۆماری ههڵبژێردراوی عیراق له دوای رووخانی رژێمی سهدام حسێن و یهكهم سهرۆك كۆماری كوردیشه له مێژووی عیراقدا.
هاوكات له رۆژانی شهممهو یهكشهممه له شارهكانی ههرێمی كوردستان پرسه بۆ سهرۆك مام جهلال دانرا كه تیایدا ژمارهیهكی زۆری سهركردهو كهسایهتی و هاوڵاتییان بهشدارییان له پرسهكهدا كرد.
دەقی سوپاسنامەکەیە:
سوپاس و پێزانین بۆ میدیاکارانی کوردستانی گەورە و ئەدمینەکانیان.
سڵاوی رۆژنامەنووسیتان لێ بێت.
میدیاکارانی کوردستانی گەورە.. ماندوو نەبن و شەونخوونیتان وەفادار بوو.
بەناوی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانەوە، ئەو لقەی شەرەفی ئەوەمان پێبەخشرا کە مام جەلالی ھەمیشە زیندوو ئەندامی کاراو فەخریمان بێت، لە قووڵایی دڵمانەوە ماندوو بوون و شەونخوونی و ئازایەتی و نیشتمانیتان لە گلێنەی چاوماندا ھەڵدەگرین و پێزانینمان ھەیە بۆ ئەو رووماڵە یەکگیر و نیشتمانییەی کەئەنجامتاندا لە روماڵکردنی گەڕاندنەوە و مەراسیمی پاسەوانی شەرەف و بەخاکسپاردن و پرسەی سەرۆک مام جەلال نواندتان.
بەراستی کارێکتان ئەنجامدا کە میدیای کوردیتان بە نیشتمانی نواند و دیاردەیەکتان خوڵقاند کە بەیەک دەنگ و یەک رەنگ بۆ یەکەم جار لە باشوور و پارچەکانی تری کوردستاندا ھەموو کورد و میدیای بینراو و بیستراو و خوێنراو و ئەلەکترۆنی و پەیج و ئەکاونتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان بەحوزن و ماتەمێکی لە دڵەوە ھەڵقوڵاوەوە ماڵئاوایی گەورەیی سەرۆکێکی کاریزماتان بەگوێی جیھاندا گەیاند.
ھاوکارانمان.. ھاوپیشە دڵسۆزەکانمان.
مام جەلال مامی رۆژنامەنووسان بوو..بەرگریکاری سەرسەخت و پارێزەری مافەکانی ئێمەی رۆژنامەنووسان بوو، خاوەنی تیۆری (وشە بەوشە وەڵام بدەنەوە) بوو، مامی رۆژنامەنووسمان قەڵای ئازادیی و پارێزەر و مافپەروەر و دیپلۆمات و سەرۆک و نووسەر و رۆژنامەنووسێکی گەورەمان بوو کە ماڵئاوایی لێی شاردینەوە..مام جەلال خزمەتێکی گەورەی ئێمەی کورد و سەرجەم مرۆڤایەتی کرد، لەسەر دەستی مامی رۆژنامەنووسمان سیاسەتی ئاشتی و برایەتی و ئازادیی وتن و ئازادی رەخنەگرتن بوون بە نەریت، بیرۆکەی نان و ئازادی بۆ نووسەر و رۆژنامەنووسانی کردە مانیفێستی کاری داھاتوومان، مامی ھەموو رۆژنامەنووسان بوو بەبێ جیاوازی، چادر و پارێزەری مافەکانی قەڵەم بەدەستەکان بوو..بەم ماڵئاواییە یەکجارییەی میدیای کوردی و رۆژنامەنووسانی کوردستان کۆڵەکەیەکی گەورەو پشت و پەنایەکی لەبن نەھاتوومان لەدەستدا.
بەڵام بەو رووماڵەی کە ئێوە بەویقار و ئیحترام و گەورەییەوە نواندتان توانیمان کەمێک پاداشتی چاکەی تیۆرەکانی بواری رۆژنامەنووسی بدەینەوە، بەو ماندووبوونەتان وەک پەیامنێر و کامێرامان و بەشی ھەواڵ و سکرێپت و تەکنیک و (SNG) و مۆنتێرەکان و ئیدارییەکان و بێژەرە ھەست ناسکەکان کە بەچاوی پڕفرمێسکەوە بە ئەدەبەوە لەحزوری مامی خۆتاندا ھەواڵی ماڵئاوایی ئەو کەڵە پیاوەتان راگەیاند، ئەوەتان سەلماند کە کورد میللەتێکی زیندووە، بەم نزیکانە مافی چارەی خۆی دەنووسێت، چونکە رێز لەسەرکردەو کەڵەپیاو و رۆژنامەنووسەکانی خۆی دەگرێت.
ماڵئاوایی شێری قەڵەم و بەوری ئازادیی، سیاسەتمەدارانی کۆکردەوە و ھەندێکیانی ئاشتکردەوە، میدیای کوردیشمان لەھەر چوار پارچەی کوردستان یەکیگرتەوە، فرمێسکی رشت، ویقار و رێزی نواند، گەورەی کردین، ئەمڕۆش میدیا گەورەتربوو.
بریا ئەو یەک وتارییە ببوایە بە نەریتی لەمەودوامان..چونکە ماڵئاوایی بەکەسەری مامی گەورەمان ئێمە و وەرگرەکانمانی ئاشتکردەوە.
جارێکی تر سوپاس بۆ ئەو وەفاو ئەمەکدارییەی بۆ مامی خۆتان نواندتان.
انا للە وانا الیە راجعون
کاروان ئەنوەر
سکرتێری لقی سلێمانی
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
هــ. ر
AM:10:38:09/10/2017
ئهم بابهته 2084
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت