به‌ڤیدیۆ....سه‌رۆك مام جه‌لال باسی مردن و ژیان ده‌كات
وێستگه نیوز -
سه‌رۆك مام جه‌لال له‌وتارێكیدا له میانی به‌شداریكردنی له چله‌ی ماته‌مینی كۆچكردوو "ره‌شاد موفتی" له‌ساڵی 1992دا له ھه‌ولێر باس له‌مردن و ژیانی مرۆڤه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: پێویسته ھه‌موو كه‌سێك په‌ند له مردن و ژیان وه‌ربگرێت".
سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و برایه‌تی پێكه‌وه ژیان ته‌رخان ده‌كه‌ن ژیانێكی پڕ له‌سه‌روه‌ری تۆمار ده‌كه‌ن و له‌بیره‌وه‌ری خه‌ڵكیدا به زیندوویی ده‌مێننه‌وه".
رۆژی سێشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی هه‌ینی 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته‌وه شاری سلێمانی و دوای رێوڕه‌سمه‌كان و دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ری، ته‌رمی مام جه‌لال به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره به‌ڕێكرا و دواتر له ده‌باشان به‌خاك سپێردرا.
له 6ی نیسانی 2005، مام جه‌لال بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق له دوای رووخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردیشه له مێژووی عیراقدا.
PM:11:57:08/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت