بزانه ئه‌م بوك و زاوایه له رۆژی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لالدا چ بڕیارێکیاندا؟
وێستگه نیوز ـ
دوو هاوسەری کورد، بەهۆی کۆچی دوایی سه‌رۆك مام جەلال-ەوە لە ناو ئاهەنگەکەیاندا بڕیارێکی سەیردەدەن، ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاهه‌نگ و له‌به‌ركردنی جلی ره‌ش.
وه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئەم دوو هاوسەرە لە کاتی بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی سه‌رۆك مام جەلال، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریاندا ئاهەنگەکەیان هەڵبوەشێننەوە و جلی رەش بەسەر جلوبەرگی بوک و زاواییەکەیاندا بپۆشن.
له ڤیدیۆكه‌دا زاوا به دڵی پڕ گریانه‌وه ده‌ڵێت: "نەک ئەم پرۆسەیە، هه‌زار پڕۆسه‌ی ئاوا ده‌كه‌م به قوربانی رۆحی مام جه‌لال".
رۆژی سێشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته‌وه شاری سلێمانی و دوای رێوڕه‌سمه‌كان و دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ری، ته‌رمی مام جه‌لال به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره به‌رێكرا و دواتر له ده‌باشان به‌خاك سپێردرا.
له 6ی نیسانی 2005، مام جه‌لال بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام حسێن و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردیشه له مێژووی عیراقدا.
پرسه‌ی سه‌ره‌كیی پیاوان له سلێمانی، له یاریگای سیروانی نوێ، له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری به‌ڕێوه‌ده‌چێت و جگه له خه‌ڵكی ئاسایی، سه‌ركرده و به‌رپرسان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی عیراقه‌وه به‌شداری له پرسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
پرسه‌ی ژنانیش له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری نزیك ته‌لاری هونه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوكات له شاره‌كانی تر له‌م شوێنانه پرسه به‌ڕێوه‌ده‌چێت:
1-هه‌ولێر / مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات
2-كه‌ركوك / شورای مه‌كته‌بی سیاسی
3-دهۆك / هۆڵی حاجی ئه‌حمه‌د
4-هه‌ڵه‌بجه / هۆڵی ته‌ربیه
5-گه‌رمیان / هۆڵی سه‌ردار جاف
6-خانه‌نقین / ساحه‌ی مه‌لبه‌ند
7-رانیه / هۆڵی مسته‌فا عه‌لی
8-كۆیه / ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی
9-زاخۆ / هۆڵی بێ‌دار
10-سۆران / هۆڵی شه‌هید شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین
11-چه‌مچه‌مال / هۆڵی بۆنه‌كان/ شاكر فه‌تاح
هــ. ر
PM:07:31:07/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 28823
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت