ناحیەی ریاز لە حەویجە کۆنترۆڵ کرایەوە



وێستگە نیوز -

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەویجە ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند کە ناحیەی ریازی لە خۆراوای کەرکوک کۆنتڕۆڵ کردوەتەوە.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، عه‌بدولئه‌میر رەشید یاره‌ڵا ، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەویجە راگه‌یاند كه‌ یه‌كه‌كانی سه‌ربه‌ فیرقه‌ی 9ی زرێصۆش و لیوای 26ی حه‌شدی شه‌عبی ناحیه‌-ی ریاز-ی سه‌ربه‌ قه‌زای حه‌ویجه‌-ی به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌.

یاره‌ڵا راشیگه‌یاند كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق رێگه‌ی ناوچه‌ی فه‌تحه‌ – ریازیان كردوه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وامیشن له‌ پێشڕه‌ویكردن.

هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، عه‌بدولئه‌میر رەشید یاره‌ڵا رزگاركردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوه‌ندی قه‌زای حه‌ویجه‌-ی له‌ باشوری خۆرئاوای پارێزگای كه‌ركوك راگه‌یاند.

ر.ع


PM:04:55:05/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 2512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو