خەڵاتی نۆبڵ درا بهكێ؟
وێستگه نیوز-
ئەمڕۆ ڕۆماننووسی بەریتانی کازۆو ئیشیگورۆ (Kazuo Ishiguro)توانی ببێتە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بە نوسینی هەردوو ڕۆمانی "The Remains of the Day" لەگەڵ "Never Let Me Go".
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی " بی بی سی" ئەمڕۆ (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧) ، لێژنەی پسپۆڕانی سوید بۆ بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات ڕۆماننوس کازۆو ئیشیگورۆیان بە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی دەستنیشانکردووە و ڕاشیانگەیاندووە " ڕۆمانەکانی نووسەر کازۆو هەستێکی زۆر پڕ سۆز و مەزنی تێدایە، ئەمەش بۆتە هۆکاری بەهێزبوونی نوسینەکانی."
کازۆو ئیشیگورۆ لە ساڵی ١٩٥٤ دا لە شاری ناغازاکین لە ژاپۆن لە دایک بووە، کاتێک تەمەنی ٥ ساڵان بووە لەگەڵ خانەوانەدەکەیدا لە ئینگلتەرا نیشتەجێ بوون، چەندین جار خەڵاتی پێ بەخشراوە بۆ ڕۆمان و نوسینەکانی، لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا توانی ببێتە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی.
خەڵاتی نۆبڵ بە یەکێک لە گرانترین و بە بەهاترین خەڵاتی جیهان دادەندرێت، هەروەها ناوەکەشی لە ناوی داهێنەرەکەی ئەلفرێد نۆبڵەوە هاتووە، ئەم خەڵاتە کۆمەڵێك بواری جیاواز دەگرێتەوە وەک بوارەکانی ( ئاشتی، کیمیا، فیزیا، پزیشکی و ئەدەب)، لە کاتی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵ ڕەچاوی تەمەن و ڕەگەز ناکرێت.
PM:04:28:05/10/2017
ئهم بابهته 3471
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت