عه‌بادی به‌ره‌و فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێكه‌وت
وێستگه نیوز -
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی حكومی به‌ره‌و شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌ڕێكه‌وت.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی حكومی و به بانگهێشتێكی ره‌سمی كه له ئابی رابردووه‌وه له‌لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه پێشكه‌شی كراوه، به‌ره‌و شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌ڕێكه‌وت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "سه‌ردانه‌كه بۆ تاووتوێكردنی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا و له‌پێش هه‌موویانه‌وه هاریكاری له دژی تیرۆر كه دوژمنێكی هاوبه‌شیانه و پشتیوانیكردنی هێزه عیراقییه‌كان له شه‌ڕ دژی داعش و چه‌سپاندنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی و توانا سه‌ربازییه‌كانی".
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له وتووێژه‌كاندا عه‌بادی و وه‌فدی یاوه‌ری ته‌ركیز ده‌خه‌نه‌سه‌ر هاریكاری ئابووری و به‌شداری زیاتری كۆمپانیا و شاره‌زایی فه‌ره‌نسییه‌كان له هه‌وڵه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره ئازادكراوه‌كان و سه‌رجه‌م پارێزگاكان.
ئه‌وه‌شی خراوه‌ته‌ڕوو كه وه‌فده‌كه له وه‌زیرانی "به‌رگری، نه‌وت، كشتوكاڵ، خوێندنی باڵا، كۆچ و كۆچبه‌ران، پیشه‌سازی و كانزاكان و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان" پێكدێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه بڵاوكرده‌وه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بانگهێشتی فه‌ره‌نسا كراوه تا وتووێژ ده‌رباره‌ی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له 30ی ئه‌یلولی 2017دا روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی په‌یوه‌ندی به ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه.
PM:03:07:04/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت