سەلیم جەبوری:ناتوانین گفتوگۆ لەسەر ریفراندۆم بکەین


وێستگە نیوز - 

سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگەیاند رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو پەرلەمانتارانە دەگرنەبەر کە بە "بەڵێ" دەنگیان بۆ ریفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلولی هه‌رێمی كوردستان داوە و ناشتوانن ده‌ستبه‌رداری ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان بن.

ئەمڕۆسێشه‌ممه‌ 3ی تشرینی یه‌كه‌می2017، سەلیم جبوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: "ناتوانین گفتوگۆ لەسەر ریفراندۆمی هەرێم بکەن و دەستبەرداری ناوچە جێناکۆکەکان بین، ئەو بڕیارانەش كه‌ لە بەرامبەر ریفراندۆمی هەرێمدا دراون دەسەڵاتی بەغدایە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی عیراق."

جبوری وتیشی "هەر پەرلەمانتارێک بەشداری‌ دانیشتنەکانی‌ پەرلەمان دەکات دەبێت باوەڕی‌ بە بڕیارەکانی‌ پەرلەمانی‌ عیراق هەبێت"، وتیشی كه‌ رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو پەرلەمانتارانە دەگرنەبەر کە بە "بەڵێ" دەنگیان بۆ ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان داوە.

پێشتر ئه‌نجومه‌نی عێراق ژمارەیەک بڕیاری دژی ریفراندۆمەکەی هەرێم دەرکرد و حه‌یده‌ر عەبادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی پابەند کرد بە ناردنی هیز بۆ شاری کەرکوک.

لەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە 25ی ئەیلولی 2017، هەریەکە لە عیراق و تورکیا و ئێران بە توندی دژی ئەنجامی ڕیفراندۆمەکە بوونەوە و بەڵێنیاندا زنجیرەیەک ڕێوشێن لە دژی هەرێمی کوردستان بگرنەبەر.

لەسەر داوای عیراق گەشتە ئاسمانیەکانی ئێران و توركیا بۆ فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان راگیراوه‌ و ماوەی زیاتر لە سێ ڕۆژە سوپای توركیا لەگەڵ سوپای عیراق لە سنورەکانی هەردوو وڵات سەرقاڵی مانۆڕی سەربازییە.


کۆنفرانسی ڕۆژنامەنووسی سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

Posted by NRT on Tuesday, October 3, 2017



PM:03:00:03/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 3272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو