وێستگه نیوزـ
له رێكه‌وتێكدا كه به ده‌گمه‌ن له جیهاندا روو ده‌دات، خانمێكی سوری به ره‌چه‌ڵه‌ك توركمان له هه‌مان ئه‌و كاته و هه‌مان نه‌خۆشخانه منداڵی بوو كه كچه‌كه‌ی تیایدا یه‌كه‌م منداڵی هێنایه دنیاوه.
هاوڵاتییه سورییه‌كه به‌ناوی غاده سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وێرانه و شه‌ڕی سوریا به یاوه‌ریی خانه‌واده‌كه‌ی روی له توركیا كردبوو، له هه‌مان هه‌فته‌دا هه‌واڵی دوگیانبونی خۆی و دایكی بیست و هه‌ر پێكه‌وه و له هه‌مان رۆژدا بۆ پشكنین چونه لای پزیشك و هه‌ردوكیان هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بیست كه دووگیانن.
دایكه‌كه به‌ناوی فاتمه بیرنچی ته‌مه‌ن 42 ساڵ، كچه‌كه‌شی به‌ناوی غاده بیرنچی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له هه‌مان ساتدا منداڵیان بووه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كانی توركیا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری قۆنیا-ی ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ هه‌ردوكیان كردووه.
به‌وته‌ی پزیشكه‌كانی توركیا ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له جیهاندا دایك و كچێك له هه‌مان سات و له هه‌مان نه‌خۆشخانه و له‌یه‌ك كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا پێگه‌وه منداڵیان ده‌بێت، هه‌ردوكیشیان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه و ئه‌و رێكه‌وته هاوبه‌شه ده‌ربڕیووه.
دایك و كچه‌كه بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستییان بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك كۆماری توركیا بڕیاریان داوه ناوی ئه‌و سه‌رۆكه له كۆرپه‌كانیان بنێن و دایكه‌كه ناوی كوڕه‌ی ناوه "ره‌جه‌ب و كچه‌كه‌ش ناوی "ته‌یب"ی له كۆرپه‌كه‌ی ناوه.