فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی قه‌زای حه‌ویجه، ئەمڕۆ دوشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2017، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناحییه‌ی ره‌شاد-ی راگه‌یاند.
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا، فه‌رمانده‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی حه‌ویجه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ناحییه‌ی ره‌شاد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنبڕكردنی تیرۆر و یه‌كه‌كانی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی دیجله كۆنتڕۆڵ كراوه‌ته‌وه.
عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا ئاشكرایكرد كه له‌و پرۆسه‌یه‌دا لیواكانی 5 و 6 و 10 و 22 و 27ی حه‌شدی شه‌عبیش به‌شدارییان كردووه و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه 45 گوند و ناحییه‌ی ره‌شاد-ی سه‌ربه قه‌زای حه‌ویجه‌یان له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار كردووه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی حه‌ویجه ئاشكراشیكرد كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق فڕۆكه‌خانه‌ی ره‌شادیان كۆنتڕۆڵ كردوه و پێشڕه‌وییه‌كانیشیان بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی دیكه به‌رده‌وامه.
ر.ع
PM:03:15:02/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3056
جار خوێنراوه‌ته‌وه