خالد ئەسەدی: پێویستە حكومەتێكی نوێ بۆ هەرێمی كوردستان پێكبهێنرێت

‌خالد ئەسەدی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا

وێستگە نیوز-

سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران، لەراگەیەندراوێكدا پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆهەر هەوڵ و هەنگاوێكی حكومەتی فیدڕاڵی و بڕیارەكانی دەردەبڕێت، لەچارەسەركردنی ئەو كێشە و قەیرانانەی كە عێراق رووبەڕووی بۆتەوە، لەگەڵ پابەندبوون بە دەستووری هەمیشەیی عێراق لەسەرجەم ئاستەكان، لەپێناو مانەوەی دەسەڵاتی فیدڕاڵی یەكگرتووی بەغدا.

لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست وێستگە نیوز كەوتووە، خالد ئەسەدی سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران تیایدا داوا لەهەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكەی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەكات، كۆبوونەوەیەكی بەپەلە رێكبخەن، بەمەبەستی دانانی خشتەیەكی كاتی بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان.

خالد ئەسەدی لەو داوایەیدا ئاماژە بەوەشدەكات، حكومەتی هەرێمی كوردستان نادەستووری و نا یاساییە، لەبەرئەوەی ماوەیەكی زۆری بەسەردا تێپەڕیوە پەرلەمانیان پەكخراوەو ولایەتی بارزانیش كۆتایی هاتووە، ئەمەش وادەكات گەلی كوردی برایان، خۆیان حكومەتێكی نوێ‌ بەپێی دەستوور هەڵبژێرن، هاوكات كۆتایی بهێنرێت بەو بۆشاییە یاساییەی كەماوەی دوو ساڵە هەرێمی كوردستان پێیدا تێپەڕدەبێت.

خالد ئەسەدی پەرلەمانتاری پێشوی دەوڵەتی یاسا لەو راگەیەندراوەیدا تەئكید دەكاتەوە لەسەر ئەوەی پاڵپشتی هەر رێوشوێنێك دەكات، كە لەبەرامبەر ئەو سیاسەتانەی مەسعود بارزانی دەگیرێتەبەر و بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی دەكات.

داواكەی ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا لەكاتێكدایە، كە كاردانەوەكانی حكومەتی بەغدا لەبەرامبەر ئەنجامدانی ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی 13 خاڵەوە راگەیەندراو، بەشێكی رێكارەكان لەبەرامبەر حكومەتی هەرێم جێبەجێكراون.



د.ف


PM:03:43:30/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 8696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو