نێرگزه‌كه‌ی كه‌ركوك روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار

نێرڤز قادر، خانمه‌ پێشمه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ رێگه‌ی ماڵپه‌ری وێستگه‌وه‌ بۆ خوێنه‌رانی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا جگه‌ له‌ په‌یجێكی فه‌رمی كه‌ خۆی کە رۆژانە چالاکییەکانی و بەرنامەکانی لە کەناڵی ئاسمانی کەرکوک تیا بڵاودەکاتەوە هیچ پەیجێکی دیکەی نییە.

نێرگز قادر، بە وێستگە نیوزی راگەیاند: "لە تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێك به‌ناوی منه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌، كه‌ من له‌ هیچیان به‌رپرس نیم و خه‌ڵك له‌خۆیه‌وه‌ كردونیه‌ته‌وه‌".

وتیشی: "من جگه‌ له‌ په‌یجێكی فه‌رمی كه‌ 37 هه‌زار لایكی هه‌یه‌ و رۆژانه‌ پڕۆگرامه‌كانمی له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك تیادا داده‌به‌زێنم خاوه‌نی هیچ په‌یج و ئه‌كاونتێكی تر نیم".

نێرگز قادر، له‌ 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2010 له‌كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌ستی به‌كاركردن كردوه‌و پێشكه‌شكاری هه‌واڵی سیاسی و به‌رنامه‌ی به‌یانی كه‌ركوك و ژیان له‌ لادێ-یه‌.


PM:10:41:29/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 13382 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو