نوسینگه‌ی عه‌بادی رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر داخستنی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم ده‌دات


وێستگه‌ نیوزـ

نوسینگەی‌ حه‌یده‌ر عەبادی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگەیاند، دەستگرتن بە سەر خاڵە سنورەییەکاندا بۆ  برسیکردن و گەمارۆدانی‌ هاوڵاتیانی‌ هەرێمی کوردستان نییە.

ئەمڕۆ هه‌ینی 29ی ئەیلولی 2017، نوسینگەی‌ حەیدەر عەبادی‌ سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق  رایگەیاندووە، کۆنترۆڵکردنی‌ دەروازە سنوریی‌ و ئاسمانییەکانی‌ هەرێم بۆ برسیکردنی‌ هاوڵاتیانی‌ هەرێم و ئابڵوقە خستنە سەر هاوڵاتیان نییە وەک هەندێک لە بەرپرسانی‌ هەرێم بانگەشەی‌ بۆ دەکەن.

نوسینگەی‌ عەبادی‌ راشیگەیاندووە، ڕێوشوێنەکان تەنیا بۆ چاودێریکردنی‌ هاتن و رۆیشتنی هاوڵاتیان و شتومەکە لە لایەن حکومەتی‌ فیدراڵییەوە بۆ ڕێگرتنە لە بەقاچاغبردن و ئەنجامدانی‌ گەندەڵی‌ .

نوسینگەکە ئاماژەی‌ بەوەشکردووە ، گەشتە ناوخۆییەکان بە فڕۆکە بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی‌ فڕۆکەخانەکان دەخرێنە ژێر دەسەڵاتی‌ حکومەتی‌ فیدراڵییەوە.

نوسینگەی‌ سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق راشیگەیاندووە، ڕێوشوێنەکانی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ عیراق دەستوری‌ و یاسایین و لە بەرژەوەندی‌ هاوڵاتیانی‌ هەرێم و ناوچەکانی‌ دیکەدان.


PM:03:33:29/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 17158 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو