"ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌رێمدا ده‌سه‌پێنین"
عه‌بادی: له رۆژی هه‌ینییه‌وه هیچ فڕۆكه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر نابینرێن
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
وێستگه
نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند به هێزی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵات
به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا ده‌سه‌پێنن، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له رۆژی
هه‌ینییه‌وه هیچ فڕۆكه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر
نابینرێن.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به
ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و
وه‌زیرانی به‌رگری، ناوخۆ و نه‌وت و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی
ده‌ستیپێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا 12 راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئاكامی
ئه‌نجامدانی ریفراندۆم خوێندرانه‌وه، دواتر داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادی
سه‌رۆك وه‌زیران كرا، وته‌ی خۆی له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌كه‌وه پێشكه‌ش بكات.
له
وته‌كه‌یدا حه‌یده‌ر عه‌بادی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "له‌سه‌ر
ئه‌نجامی ریفراندۆم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانوستاندن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی
كوردستان ناكه‌ین".
عه‌بادی وتی: "ده‌بینن چۆن به‌هێزی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا ده‌سه‌پێنین".
وتیشی: "هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆسه‌ر هاوڵاتیانی كورد، ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".
داواشی
له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم
هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و ئه‌وه‌ی پێیان ده‌كرێت له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامی
بده‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ په‌رله‌مانتار وتی: "ده‌بینن
چۆن به‌هێزی ده‌ستور ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌موو هه‌رێمی كوردستاندا
ده‌سه‌پێنین، چونكه كوردستان به‌شێكه له عیراق و به‌شێك نیه له هیچ
وڵاتێكی تر، هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی یه‌كپارچه‌یی خاكی
عیراقه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "من سه‌رم سووڕماوه له‌سه‌ركرده‌كانی
كوردستان، كه هیچ راستگۆ نه‌بوون له‌گه‌ڵ دانیشتوانی هه‌رێمی
كوردستاندا".
له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا عه‌بادی ئاشكرایكرد
"له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران و سوریا قسه‌یان كردووه بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی
ده‌روازه سنوورییه‌كان".
باسی له‌وه‌ش كرد كه "به بارزانیم وت،
ئێمه گره‌نتی یه‌كێتی خاكی عیراق ده‌كه‌ین و هاوكاریی ته‌واو ده‌بێت
له‌نێوانماندا، ئه‌گه‌ر نیازتان جیابوونه‌وه‌یه پێمان بڵێن، بارزانی
سه‌رپێچی رێككه‌وتنه‌كه‌ی كرد به‌وه‌ی كه ده‌بوو دوای شه‌ڕی داعش،
پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی له‌پێش هاتنی تیرۆریستانی داعش لێی
بوون".
عه‌بادی سه‌باره‌ت به ئاسمانی هه‌رێم و گه‌شته
ئاسمانییه‌كان رایگه‌یاند: "له رۆژی هه‌ینی داهاتووه‌وه هیچ فڕۆكه‌یه‌ك
له فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر نابینرێن".
بۆ هاوڵاتیانی
هه‌رێمی كوردستانیش وتی: "من به هاوڵاتیانی خۆمان ده‌ڵێم، ئێوه هاوڵاتی
پله یه‌كن، پێتان راده‌گه‌یه‌نم كه هه‌موو مافه‌كانتان له عیراقێكی
یه‌كگرتوودا ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داواشی
له هه‌رێمی كوردستان كرد كه "هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی دوای هاتنی داعش
داگیریان كردووه، بیگه‌ڕێننه‌وه، ده‌پرسم له سه‌ركرده‌كانی كورد، ئایا
ئێوه نیازتان شه‌ڕكردنه یاخود نا؟".
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی
په‌رله‌مانی عیراق له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئێران
كۆبووه‌وه و ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند،
پێویسته هه‌رێمی كوردستان گوێ له داواكارییه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی
بگرێت.
دواتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به كۆی ده‌نگی
په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بوو 13 بڕیاری لە دژی هەرێمی کوردستان دەرکرد
كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
1- ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ناده‌ستوورییه و پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی
ماده‌ی (1)ی ده‌ستووره كه له ده‌قه‌كه‌یدا ده‌ڵێت (ئه‌م ده‌ستوره
زامنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراقه)، بۆیه ریفراندۆم به پوچه‌ڵكراوه
داده‌نرێت و هه‌موو ئه‌و رێوشوێنانه‌ش پوچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه كه لێوه‌ی
ده‌رده‌چێت.
2- فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق پابه‌ند ده‌كرێت
به گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێوشوێنێكی ده‌ستووری و یاسایی بۆ پاراستنی
یه‌كپارچه‌یی عیراق و ده‌ركردنی فه‌رمان بۆ گه‌ڕانه‌وه بڵاوه‌پێكردنی هێز
ئه‌منیه‌كان له سه‌رجه‌م ناوچه جێناكۆكه‌كان به كه‌ركوكیشه‌وه و
به‌وجۆره‌ی كه له 10/6/2014 بووه.
3- جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له دوا
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی داویه‌تی، به‌تایبه‌ت
ئه‌و بڕیاره‌ی كه تایبه‌ته به به‌دواداچونی یاسایی بۆ ئه‌وانه‌ی
به‌رپرسن له جێبه‌جێكردنی ریفراندۆم، له‌ناو ئاوانیشدا سه‌رۆكی ماوه
كۆتایی هاتوی هه‌رێم و دادگاییكردنیان به‌پێی یاسا جێبه‌جێكراوه‌كانی عیراق
و سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌ره كوردانه‌ی كه له دامه‌زراوه‌كانی
ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی كار ده‌كه‌ن.
4- داخستنی ئه‌و ده‌روازه سنورییانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی و هه‌ژماركردنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه لێوه‌ی دێنه
ناوه‌وه به كه‌لوپه‌لی قاچاغ و داواكردن له وڵاتانی دراوسێی عیراق بۆ
گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تی عیراق له
جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌دا.
5- پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراق كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكور له
كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان بخاته‌وه ژێر چاودێری و ركێفی وه‌زاره‌تی
نه‌وتی فیدڕاڵ و رێگریش بكات له ده‌ستوه‌ردانی هه‌ر حزبێكی ده‌سه‌ڵاتدار
له‌و ناوچانه.
6- گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان
به‌تایبه‌ت بڕیاری له‌سه‌ركارلابردنی پارێزگاری كه‌ركوك.
7- پێویسته حكومه‌ت بانگهێشتی باڵیۆز و نوێنه‌ری ئه‌و وڵاتانه بكات
كه نوێنه‌رایه‌تیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئاگادار بكرێنه‌وه كه
نوێنه‌رایه‌تی و كونسوڵخانه‌كانیان دابخه‌ن و بیگوازنه‌وه بۆپارێزگاكانی
ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
8- داوا له به‌ڕێز فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار بكرێت ئه‌ركی ده‌ستوریی
خۆی جێبه‌جێ بكات به‌تایبه‌ت مادده‌ی (67)ی ده‌ستور كه سه‌رۆك كۆمار به
ره‌مزی یه‌كگرتویی نیشتمان و نوێنه‌ری سه‌روه‌ریی وڵات و شه‌ونخونی ده‌كات
بۆ زامنكردنی پابه‌ندبون به ده‌ستور و پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری و
یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق.
9- جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ستراتیژیه‌تی ئاشتبونه‌وه‌ی
نیشتمانی له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبون به ناسنامه‌ی نیشتمانی بۆ رۆڵه‌كانی
گه‌لی عیراق.
10- كاركردن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی
خۆیان و فه‌راهه‌مكردنی هه‌موو ئامرازێك بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه،
له‌نێو ئه‌وانه‌شدا ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان.
11- به‌رده‌وامبونی سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كورد كه
به‌شدارییان له ریفراندۆم نه‌كردووه له‌كاره‌كانیان له هه‌ر پله و
پۆستێكدا بن.
12- پاراستنی په‌یوه‌ندییه نیتشمانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ
هاوڵاتیانی كورد به‌وپێیه‌ی پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیی ناو پێكهاته‌كانی
گه‌لی عیراقن.
13- پێویسته حكومه‌ت هیچ گفتوگۆیه‌كی مه‌رجدار قبوڵ نه‌كات تا ئه‌نجامی ریفراندۆم ره‌تنه‌كرێته‌وه، .
PM:01:30:27/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 9240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت