قه‌ته‌ر هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌ربڕی
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز –
وڵاتی قه‌ته‌ر نیگه‌رانی توندی خۆی سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه ریفراندۆم مه‌ترسی له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عیراق و ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی قه‌ته‌ر له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاویكرده‌وه كه "ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ته‌وافوقی حكومه‌ت ناوه‌ندی له عیراق و هه‌رێمی كوردستانی عیراق، رۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو".
سه‌رچاوه‌كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ده‌ڵێت: "پێویسته ریفراندۆمه‌كه نه‌بێته‌هۆكاری كاردانه‌وه‌ی خراپ و قوڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له‌نێوان گه‌لی عیراق".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "پێویسته له ئێستادا ته‌ركیز بخرێته‌سه‌ر به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری و یه‌كگرتویی عیراق و له‌ناوبردنی تیرۆر".
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ده‌شڵێت: "هه‌ڵوێستی قه‌ته‌ر سه‌باره‌ت به گرنگی و پێویستی پارێزگاریكردن له یه‌كگرتویی عیراق له رووی گه‌ل و خاكه‌وه نه‌گۆڕه و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و یه‌كگرتووییه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه دروست ده‌كات".
سه‌رچاوه‌كه داوا له حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق ده‌كات ده‌ست به وتووێژی بنیاتنه‌رانه بكه‌ن و چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م پرسه ناكۆكه‌كانی نێوانیان بكه‌ن به جۆرێك یه‌كگرتوویی عیراق پارێزراو بێت و ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه به‌دیبێت.
دوێنێ دووشه‌ممه 25ی ئه‌یلول پرۆسه‌ی ریفراندۆم له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو كه به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆن رێژه‌ی به‌شداربوون سه‌دا 72 بووه و بڕیاره له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا ئه‌نجامی كۆتایی رابگه‌یه‌ندرێت.
سه‌رچاوه: CNN
PM:06:04:26/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 29816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت