یه‌كه‌م وڵات رێزی له ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم گرت
جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا
وێستگه نیوزـ
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا وەک یەکەم وڵات رێزی لە ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان نا و رایگەیاند " رێز لەو پرۆسەیە دەگرم کوردەکان دەستیانپێکردووە".
جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند "شتێكی هه‌ستیاره كه دەستتێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکەدا بکەین، به‌ڵام من رێز لەو پرۆسەیە دەگرم كه کوردەکان دەستیانپێکردووە".
له میانی ریفراندۆمی كیوبیك كه له كه‌نه‌دا ساز ده‌كرێت، جه‌ستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ره‌تیكرده‌وه هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی راگه‌یاند كه ستایشی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی دیكه ده‌كات.
به‌رپرسشانی كه‌نه‌دا وتویانه كه پشتیوانی له عیراقێكی یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا ره‌تیانكردووه‌ته‌وه رای خۆیان بڵێن كه ئایا ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان بكرێت یان نا، یان كه‌نه‌دا هه‌ڵوێستی چی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی
globalnewsی كه‌نه‌دی، جه‌ستن ترۆدۆ رایگه‌یاندووه كه شتێكی هه‌ستیاره وڵاتێك ده‌ست له بڕیاری ناوخۆیی وڵاتێكی دیكه وه‌ربدات، به‌ڵام رێزیش له‌و پرۆسه‌یه ده‌گرێت كه له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه ده‌ستپێكراوه.
PM:10:53:25/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 20768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت