لیژنهی ئهمنی سلێمانی لهسهر "تهقهی خۆشی" پهیامێك ئاڕاستهی هاوڵاتییان دهكات
ئاوات محەمەد قایمقام و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
ئاوات محەمەد قایمقام و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی سلێمانی داوای لە هەموو لایەک کرد بە شێوەیەکی شارستانیانە گوزارشت لە خۆشییەکانی خۆیان بکەن و دوورکەونەوە لە هەر کارێکی نەخوازراو و تهقهی خۆشی.
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا داوای لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی کردووە، دوورکەونەوە لە هەموو کارێکی نەخوازراو و تەقەی خۆشی و خۆشییەکانی خۆیان بە شێوەیەکی شارستانیانە دەربڕن.
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا راشیگەیاندووە، بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگریکردن لە هەر کارێکی نەخوازراو کە زیان بە ھاوڵاتیان بگەیەنێت ھێزە ئەمنییەکان رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر و ھەرکەسێک لە رێگەی تەقەکردنەوە گوزارشت لە دەربڕینی خۆشییەکانی بکات ھێزە ئەمنییەکان ناچاردەبن رێوشوێنی پێویست لە بەرامبەریدا بگرنە بەر.
ئەمڕۆ 25ی ئەیلولی 2017، دەنگدانی هاوڵاتیانی هەرێم و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەستیپێکرد و 12 هەزار بنکەی دەنگدانیش بۆ ئەو مەبەستە کرانەوە.
بەپێی بڕیاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەستیپێکرد و بنکەکانی دەنگدان بەڕووی هاوڵاتیاندا کرانەوە و تا کاتژمێر شهشی ئێوارە دەنگدان بەردەوام بوو، لە دواساتەکانیشدا ماوەی دەنگدان کاتژمێرێک درێژکرایەوە.
PM:10:52:25/09/2017
ئهم بابهته 4196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت