توركیا هه‌رێمی كوردستانی تێپه‌ڕاند و به‌خاكی ئێران‌دا هه‌نارده بۆ عیراق و قه‌ته‌ر ده‌كات
هاتوچۆ لە خاڵێکی سنوری
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی گومرگی ئێران و تورکیا له سه‌ر 8 خاڵ ڕێککه‌وتن و بەوەش تورکیا پشت بە خاڵە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بازرگانی نابەستێت، یه‌کێک لەو خاڵانەش کە لەسەری رێککەوتون تایبه‌ته به هاتوچۆی لۆرییه‌کانی تورکیا به خاکی ئێران‌دا.
ئاژانسی هه‌واڵی میهر به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی گومروگ-ی ئێران بڵاویكرده‌وه كه تورکیا سنوره‌کانی خۆی به‌روی هه‌رێمی کوردستاندا داخستووه و به‌نیازه بۆ هاتوچۆی لۆرییه‌کانی بۆ عێراق و قه‌ته‌ر له خاکی ئێرانه‌وه تڕانزیت بکات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 25ی ئه‌یلولی 2017 كه رۆژی به‌رێوه‌چونی ریفراندۆم بووه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ریه‌ك له فه‌رید عه‌سکه‌ری و جیناپ ئاشجی به‌ڕێوه‌به‌رانی گومرگیی ئێران و تورکیا كۆبونه‌ته‌وه و ڕێککه‌وتنێکی 8 خاڵیان واژۆ کرد تا بازرگانیی نێوانیان بۆ ئاستی 30 ملیار دۆلار به‌رز بكه‌نه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گه‌وره به‌رپرسانی گومرگی ئێران و توركیا له‌سه‌ر ئه‌م هه‌شت خاڵه رێككه‌وتون:
1- کاری به‌ڵگه دان بۆ هه‌نارده‌کردن ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته ئه‌نجام بدربێت و به‌جۆرێك پێویستی به دانپێدانی کونسولگه‌رییه‌کان له شاره سنورییه‌کانی هه‌ر دوولا نه‌بێت.
2- هه‌ر دوو لا ڕێککه‌وتن که ده‌روازه‌ی سنوریی - گۆربلاغ 24 کاتژمێر كراوه بێت.
3- به مه‌به‌ستی ئاسانکاری بۆ هاتوچۆ، ته‌کنۆلۆژیای ئیکس ڕه‌ی به‌كار بهێنرێت.
4- به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان تورکیا داوای کردووه که تڕانزیت له خاکی ئێرانه‌وه ئه‌نجام بدات، ئه‌وه‌ش به هۆی داخستنی سنوره‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێی كوردستان.
5- هه‌ر دوو لا ڕێککه‌وتن که شه‌ڕی هاوبه‌شی قاچاخی ماده‌ی هۆشبه‌ر چڕتر بکه‌نه‌وه.
6- له‌سه‌ر داوای تورکیا ئاسانکاری ده‌کرێت له گواستنه‌وه و ترانزێتی که‌لوپه‌ل بۆ قه‌ته‌ر له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه.
7- هه‌ر دوولا جه‌ختیان کرده‌وه له‌سه‌ر به‌گه‌ڕخستنی رێگای نێوان ئه‌فغانستان - تاران - ئیستەنبوڵ.
8- هه‌ر دوو لا ڕێککه‌وتون كه له‌پێناو خێرا راپه‌ڕاندن و ئاسانکاریی زیاتر كاروباره گومرگییه‌كان به ئینترنت بکرێت.
ر.ع
PM:10:38:25/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 55660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت