كۆشكی سپی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر سازكردنی ریفراندۆم بڵاوكرده‌وه
کۆشکی سپی
وێستگه نیوزـ
دوای به‌ڕێوه‌چونی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان و کۆتایی هاتنی پرۆسەکە لە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە 25ی ئەیلولی 2017، كۆشكی سپی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كۆشكی سپی هیوای بۆ عیراقێكی یه‌كگرتوو خواستووه كه بتوانێت شكست به رێكخراوی داعش بهێنێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی (العربیه الحدث)، كۆشكی سپی هیوای بۆ عیراقێكی یه‌كگرتوو خواستووه كه بتوانێت شكست به رێكخراوی داعش بهێنێو به‌رپه‌رچی ئێرانیش بداته‌وه.
رۆژی دوشه‌ممه 25ی ئه‌یلولی 2017، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم سازكرا.
پرۆسه‌كه له ناوجه‌رگه‌ی ناڕه‌زایی حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌غدا و وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وروپا و وڵاتانی خۆرئاوا به‌ڕێوه‌چوو و پێشبینیش ده‌كرێت هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به "به‌ڵێ" ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن.
PM:09:54:25/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 37676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت