نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر سازکردنی ریفراندۆم هاتنه ده‌نگ
کۆمکاری عەرەب و نەتەوە یەکگرتوەکان
وێستگه نیوزـ
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانه له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ناسه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسێكی باڵای كۆمكاری عه‌ره‌بیش پێی وایه ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم به "شوم" له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و پێی وایه كه دواییه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كه به‌خێر ناشكێته‌وه.
كه‌ناڵی جزیره بڵاویكرده‌وه كه ئه‌نتۆنیۆ گۆتیریچ، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانیی له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ناسه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیووه و به‌پێویستی زانیووه كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتویه‌تی: "جه‌خت له‌سه‌ر رێزگرتنی خۆی بۆ یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری و سه‌قامگیریی عیراق ده‌كه‌مه‌وه".
له 18ی ئه‌یلولی 2017 سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هه‌مان شێوه رایگه‌یاند كه سازكردنی ریفراندۆم له‌م كاته‌دا له‌مپه‌ر ده‌خاته‌به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خاكه رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له عیراق و له‌كاته‌شه‌وه هانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌دات به گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هاوكات له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمیی عیراق هه‌ڵوێستی كه‌مال حه‌سه‌ن عه‌لی، یاریده‌رده‌ی ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و كه به‌پێی ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی ریفراندۆمه‌كه‌ی به "شوم" بۆ ناوچه‌كه له قه‌ڵه‌مداوه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، یاریده‌رده‌ی ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌ب وتویه‌تی: "ریفراندۆمه‌كه‌ی كوردستان شومی و نه‌هامه‌تی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌هێنێت"، راشیگه‌یاندووه كه: "ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌رێم روو ده‌دات، نمونه‌یه‌كه بۆ لێكترازانی ناوچه‌كه".
ر.ع
PM:09:38:25/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 26872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت