مه‌حمود مه‌شهه‌دانی: كه پێمان نه‌كرێ كوردستان بگه‌ڕێنینه‌وه با وازی لێ‌بێنین
مه‌حمود مه‌شهدانی، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی نیشتمانی
وێستگه نیوز ـ
مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی نیشتمانی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پێیان نه‌كرێت كوردستان بگه‌ڕێننه‌وه با وازی لێ بهێنرێت و ئاگاتان له عه‌ره‌بستان بێت پارچه پارچه نه‌بێت.
مه‌حمود مه‌شهدانی، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی نیشتمانی و سه‌رۆكی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له قسه‌كانی ئه‌مرۆیدا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: "ئێوه خۆتان به شتێكه‌وه سه‌رقاڵ مه‌كه‌ن كه نه‌توانن بیگه‌ڕێننه‌وه، ئێوه هه‌قه خه‌می عه‌ربستانتان بێت، تا نه‌بێت به چه‌ند به‌شێكه‌وه".
مه‌شهه‌دانی وتیشی: "قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر شتێكت پێ نه‌كرا هه‌قه وازی لێبێنی".
راشیگه‌یاند: "كوردستان پارچه‌یه‌كی ئازیزی وڵاته‌كه‌مانه، به‌ڵام هه‌قه ئێوه خۆتان به عه‌ره‌بستانه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن ئه‌ویش پارچه پارچه نه‌بێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه: "ئێستا بیر له‌م پارچه‌یه بكه‌نه‌وه له‌ت له‌ت نه‌بێت له‌وه ئه‌چێت كوردستان‌مان بۆ نه‌گه‌ڕێته‌وه".
وته‌كانی مه‌شهه‌دانی له دانیشتنی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا له‌كاتێكدایه له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق 14 راسپارده‌ی ده‌رباره‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كرد و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه په‌سه‌ند كرا.
راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به بێ په‌رله‌مانتاره كورده‌كان په‌سه‌ند كران و ئاراسته‌ی حكومه‌ت كران بۆ ئه‌وه‌ی بیانگرێته‌به‌ر.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راسپارده‌كانه:
1-ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ناده‌ستوورییه و پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ماده‌ی یه‌كی ده‌ستووره كه جه‌خت له یه‌كگرتوویی عیراق ده‌كاته‌وه.
2-پابه‌ندكردنی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق به گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێوشوێنێكی ده‌ستووری و یاسایی بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عیراق و فه‌رماندانی به بڵاوه‌پێكردنی هێز ئه‌منیه‌كان و سوپا له سنووره‌كانی به‌ر له 10ی حوزه‌یرانی 2014 له كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان.
3-پاراستنی په‌یوه‌ندییه نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی كورد به‌وپێیه‌ی پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی گه‌لی عیراقن.
4- جه‌ختكردنه‌وه له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دواكۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وزاری.
5-جه‌ختكردنه‌وه له زاڵكردنی بنه‌مای نیشتمانی و هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی.
6-گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان.
7- جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانان و دادوه‌ری له‌نێویاندا لابردنی پارێزگاری كه‌ركوك.
8- پارێزگاریكردن له سه‌لامه‌تی كورد و هێشتنه‌وه‌یان له پۆسته‌كانیان ئه‌وانه‌ی كه به‌شداری ریفراندۆمیان نه‌كردووه و مامه‌ڵه‌ی دوژمنانه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كرێت و وه‌ك هه‌ر هاوڵاتییه‌كی عیراقی پارێزگاری‌یان لێبكرێت.
9-بانگهێشتكردنی باڵیۆزان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له كونسوڵخانه‌كانی عیراق كارده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی هه‌رێمن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر ریفراندۆم روونبكرێته‌وه و ئایا ده‌نگیان داوه یان نا.
10-داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌روازه سنووریانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عیراقدان و ئه‌و مادانه‌ی له‌و شوێنانه‌وه هاتوون به قاچاغ هه‌ژمار بكرێن.
11-له‌سه‌ر حكومه‌ت پێویسته كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكوور له كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان بگێڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی و رێگریكرن له هێزی هه‌ر حزبێكی كوردی.
12- رێگریكردن له كۆمپانیاكان بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان به‌دوای نه‌وتدا بگه‌ڕێن.
13-رێگریكردن له به‌قاچاغردنی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی.
14-چاوخشاندنه‌وه به هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی به‌شداری ریفراندۆمیان كردووه.
ئه‌مڕۆ 25ی ئه‌یلولی 2017، له هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان ده‌نگدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌چێت.
ه. ر
PM:05:36:25/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 12806
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت