قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌سه‌ر نرخی به‌نزین هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، دڵنیایی ده‌داته هاوڵاتییان له‌وه‌ی گرانبوونی به‌نزین، كاتییه‌و به‌هۆی خواستی زۆری هاوڵاتییانه‌وه بووه، ده‌شڵێت: "وه‌ك رۆژانی رابردوو به‌نزین له باشماخه‌وه هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستانه‌وه".
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "له‌ترسی دروستبوونی قه‌یرانی به‌نزین، ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان به‌نزین له ماڵه‌وه یان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كانیان و به‌ده‌به عه‌مباری ده‌كه‌ن، كه بوونی ئه‌و بڕه زۆره له سوته‌مه‌نی مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات".
سه‌باره‌ت به گرانی نرخیش گۆران قادر وتی: "لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كان تا كاتژمێر سێی پاش نیوه‌رۆ له ئه‌ركدا بووه و كاری خۆیكردوه هیچ گرفتێكی زه‌ق و دیار یان هیچ سكاڵایه‌كمان بۆ نه‌هاتوه، به‌نزینیش ئێستا بازرگانییه هه‌ركات خواستی زۆری له‌سه‌ر بێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی ده‌بێت، له‌و رووه‌وه هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه كێشه‌ی نه‌بوونی یان دروست بوونی قه‌یرانی به‌نزین له شاری سلێمانیدا بوونی نیه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌وه‌ش باسده‌كرێت نرخی به‌نزین گران بووبێت، چه‌ند رۆژێكه هه‌رسێ جۆره‌كه‌ی به‌نزین لیتری 25 دیناریان چووه‌ته سه‌ر، به‌ڵام گرانبوونه‌كه كاتییه‌و وه‌ك خۆی لێدێته‌وه".
له باره‌ی مه‌رزی باشماخیشه‌وه وتی: "وه‌ك رۆژانی رابردوو به‌نزین هاتووه‌و كێشه نه‌بووه".
ئه‌م لێدوانه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوڵاتییانیش له ترسی گرانبوونی به‌نزین ده‌ستیان كردووه به كڕینی به‌نزین.
PM:01:28:25/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 7160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت