ڕوسیا سەنگەرەکانی شەڕڤانان بۆردومان دەکات

‌شەڕڤانان تاكە هێزن كە شەڕی داعش دەكەن لە سوریا

وێستگە نیوز-

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا سەنگەرەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دەوروبەری کۆمپانیای گازی کۆنیکۆی دێرەزۆر بۆردومان دەکەن.

بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەر ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا سەنگەرەکانی شەڕڤانان بۆردومان دەکەن لە دەوروبەری دێرەزۆر.

کۆمپانیای گازی کۆنیکۆ ڕۆژی 23ی مانگ لە ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرەدا رزگارکرا، کە لەلایەن شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزۆرەوە ئەنجام دەدرێت.

پێشتریش فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سوریا و ڕوسیا خاڵەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان بۆردومانکردبوو لە دەوروبەری دێرەزۆر و لە ئەنجامیدا شەش شەڕڤان شەهید ببوون.



د.ف


PM:12:05:25/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو