خاڵە سنوورییەکان دانەخراون
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی په‌روێزخان: جموجوڵی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران بەردەوامە
مه‌رزی په‌روێز خان
وێستگه نیوز – ژیا محەمەد
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی په‌روێز خانی نێوده‌وڵه‌تی هاوڵاتیانی دڵنیا كرده‌وه كه هیچ كێشه‌یه‌ك نییه و جموجوڵی بازرگانی له مه‌رزه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامه.
عه‌لی تۆفیق محه‌مه‌د فه‌ریق سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی په‌روێز خانی نێوده‌وڵه‌تی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه خۆشبه‌ختانه هه‌موو مه‌رزه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران كراونه‌ته‌وه.
عه‌لی وتی: "به‌یانی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیمان كرد به به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزه‌كه له دیوی ئێران و رایانگه‌یاند كه مه‌رزه‌كه به رووی شمه‌ك و كاڵاكان كراوه‌ته‌وه".
وتیشی: "بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن بچنه ئێران و ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ی پێویسته هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن".
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی په‌روێز خانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌مشه‌و كێشه‌ی ته‌نكه‌ره نه‌وته‌كان دروست بوو و له سه‌عات 11ی شه‌ودا جموجوڵیان وه‌ستێنرا و ئه‌مڕۆش هه‌وڵده‌درێت چاره‌سه‌ر بكرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئێواره جموجوڵی ته‌نكه‌ره نه‌وتییه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه و ئه‌و كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت".
ئێواره‌ی رابردوو كۆماری ئیسلامی ئێران به‌هۆی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمه‌وه ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به رووی هه‌رێمی كوردستاندا داخست، ئه‌مه‌ش ترس و نیگه‌رانی لای به‌شێك له هاوڵاتیان دروست كرد.
سه‌عات 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه و له سه‌عات شه‌شی ئێواره كۆتایی به پرۆسه‌ی ده‌نگدان بێت و بڕیاره له ماوه‌ی 72 سه‌عاتدا ئه‌نجامی كۆتایی رابگه‌یه‌ندرێت.
AM:09:24:25/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 6552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت