ریفراندۆم نرخی نەوتی نزمكردەوە

‌نرخی نەوت دابەزینی تۆماركرد

وێستگە نیوز-

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووی لە نزمبوونەوە کردووەو نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 56 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 50 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردووداو دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد بەجۆرێک نرخی بەرمیلێکی نەوتی برێنت گەیشتە 58 دۆلار.

ڕێککەوتننامەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک لەتشرینی دووەمی ساڵی 2016 ئەنجامدرا، لەناوەڕاستی ئەمساڵیشدا بۆماوەی 9 مانگی تر درێژکرایەوە.

بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، خواستی جیهان لەسەر نەوت لەساڵی 2017دا تێکڕا رۆژانە 97.84 ملیۆن بەرمیل بووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەساڵی 2018دا خواست بەرزبێتەوە بۆ 99.27 ملیۆن بەرمیل.

هەروەها ئاژانسەکە پێشبینیش دەکات کە لەکۆتایی ساڵی 2018دا خواست لەسەر نەوت بگاتە 100 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

هاوكات بەڕای چاودێرانی ئابووری ئەنجامدانی ریفراندۆم لەلایەن هەرێمی كوردستان وەك بەشێك لە هەناردەكارانی نەوت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، و جموجوڵە سیاسییە ئیقلیمییەكان لەبەرامبەر پرسی ریفراندۆمی هەرێم، بەشێكی ترە لە هۆكاری نزمبوونەوەی نرخی نەوت.




د.ف


AM:08:27:25/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 2336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو