بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوابڕیاری له‌سه‌ر ریفراندۆم دا
وێستگه نیوزـ
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی و هاوئاوازه‌كانیان پرۆسه‌ی ریفراندۆمیان بۆ ده‌ستكه‌وتی حزبی به‌كارهێناوه و ناشیرینیان كردووه، بۆیه وه‌ك بزووتنه‌كه هاوڵاتیانی كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین له چۆنیێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی ریفراندۆمدا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی ئه‌یلولی 2017، جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبونه‌وه‌ی خۆی سازكرد و داوی ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، هاتووه "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كه‌م ساتی راگه‌یاندنیه‌وه له به‌رنامه‌ی سیاسی خۆیدا مافی چاره‌نوس و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی كردوه به یه‌كێك له ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان. ریفراندۆمیش وه‌ك هه‌نگاوێك به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه دانراوه".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: "به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هاوئاوازه‌كانیان ئه‌م پرۆسه‌یان بۆ ده‌سكه‌وتی كه‌سیی و حزبی و خۆدزینه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابوری و یاسایی و سیاسییه‌كانی كوردستان به‌كارهێناوه و ناشیرینیان كردووه وهه‌نگاوه‌كانیان به‌و ئاڕاسته‌یه بوه كه یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان و یه‌ك ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان بخه‌نه به‌رده‌م مه‌ترسیه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه "ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و به‌شێك له كه‌سایه‌تییه رۆشنبیر و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی كوردستان هه‌وڵی زۆرمانداوه گه‌له‌كه‌مان به یه‌كڕیزی و نه‌خشه‌یه‌كی تۆكمه‌وه هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و دروستكردنی پایه‌كانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و خۆمان بۆ ئاینده‌یه‌كی شایسته به قوربانییه‌كانی گه‌لی كوردستان ئاماده بكه‌ین. هه‌ر بۆیه داوای دواخستنی ئه‌نجامدانی ریفراندۆممان بۆ كاتێكی گونجاو كرد و داوامانكرد پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌ری هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بكرێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه فه‌رامۆشكران و گرنگی ئه‌و هه‌نگاوانه ره‌چاو نه‌كران. بۆیه هه‌ر ده‌ره‌نجامێكی نه‌خوازراوی ئه‌م پرۆسه‌یه له ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌دایه كه له‌م كاته‌دا بڕیاریان له‌م پرسه داوه".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌پێویستی ده‌زانێت بڵێت كه "حكومه‌تی به‌غداش به‌ده‌ر نییه له پێشێلكردنی ده‌ستور و مافی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانی تر و جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و ماده ده‌ستورییانه‌ی كه مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جارێكی تر جه‌خت له هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕمان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوه‌كانه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه له دروستبونی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ ململانێی سه‌ره‌كی نێوان گه‌لی كوردستان و رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی سنوری جوگرافیای باشوری كوردستان بوه. چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه كرۆكی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌لی كوردستانه له عێراقدا. بۆیه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوڵاتیانی كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین له چۆنیێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا".
بڕیاره سبه‌ینێ 25ی ئه‌یلولی 2017 رێفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام وڵاتانی زلهێز داوا ده‌كه‌ن ریفراندۆمه‌كه نه‌كرێت و هه‌رێم ده‌ستبكاته‌وه به گفتوگۆی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.
PM:10:17:24/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 6816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت