قوباد تاڵه‌بانی: ده‌نگدانی ئێمه له سبه‌ی 25ی ئه‌یلول مایه‌ی راگه‌یاندنی كتوپڕی سه‌ربه‌خۆیی نییه
وێستگه نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ده‌نگدانی ئێمه له سبه‌ی 25ی ئه‌یلول مایه‌ی راگه‌یاندنی كتوپڕی سه‌ربه‌خۆیی نییه.
ئه‌مشه‌و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی دانیشتوانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك كرد و تیایدا رایگه‌یاند كه "له‌م چركه سات و هه‌ستیاره‌ی گه‌له‌كه‌ماندا بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یامه‌مان به پێویست زانی".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "هه‌موومان سبه‌ی له كات و سات و واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ده‌چینه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌م راستییه‌ش هیچ مشت‌ومڕ و دڵه‌ڕاوكێ و گومانێك هه‌ڵناگرێت، سبه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سبه‌ی بۆ ئه‌وه ناچین فڵان كاندید و فیسار حزب سه‌ربخه‌ین یان بیگۆڕین یان رێژه‌ی كورسییه‌كانی لایه‌نێك له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا زیاد بكه‌ین یان كه‌مبكه‌ینه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "بۆ ئه‌وه ده‌چین وه‌ڵامی پرسیارێكی كورت له رواڵه‌ت، مه‌زن به ناوه‌ڕۆك بده‌ینه‌وه كه ئایا ئێمه پاڵپشتی له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌سه‌ر خاكی مێژوویی باو‌و باپیرمان ده‌كه‌ین یان نا".
وتیشی: "وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی كه‌ڵك و قازانجی حزب و بنه‌ماڵه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی به‌ر ته‌سكی هێزه سیاسییه‌كانه".
قوباد تاڵه‌بانی بۆ ده‌نگده‌ران رایگه‌یاند كه "ده‌نگ بۆ كه‌س مه‌ده‌ن، ده‌ست به تووڕه‌یی و گله‌یی و سه‌رنجه‌كانتان بگرن و له‌سه‌ریان سووربن، به‌ڵام نابێت و ناكرێت به‌رامبه‌ر به ئه‌نفال و كیمیاباران و خه‌م و ژانی كوردانی فه‌یلی و بارزانی و كاره‌ساتی ئێزیدییه‌كان و خوێنی ده‌یان و سه‌دان هه‌زار شه‌هیدی ئه‌م گه‌له دوو دڵ یان خوانه‌خواسته خه‌مسارد بین".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ده‌نگدانی ئێمه له سبه‌ی 25ی ئه‌یلول مایه‌ی راگه‌یاندنی كتوپڕی سه‌ربه‌خۆیی نییه، به‌ڵكو بۆ خستنه‌ڕوو و ئاشكراكردنی داواكاری و خواستی نه‌ته‌وه‌یی خۆمانه".
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران باسی له‌وه كرد كه "گفتوگۆیه‌كی زۆر كرا له‌سه‌ر به‌دیلێك بۆ ریفراندۆم، به‌ڵام كه ئه‌م به‌دیله په‌سه‌ند نه‌كرا با سبه‌ی گه‌له‌كه‌مان سه‌رشۆڕ نه‌كه‌ین و ده‌نگ بده‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان با سبه‌ی بكه‌ینه كه‌رنه‌ڤاڵی به‌ڵێ له سه‌رانسه‌ری هه‌رێم، له شاری كه‌ركوكی قودسی كوردستان و خانه‌قین و شه‌نگالی سه‌ربه‌رز و تێكڕای ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و شه‌ڕی چاكسازی و سیستم و جۆری حوكمڕانی هه‌ڵبگرین بۆ رۆژی دوای ریفراندۆم و با سبه‌ینێ رۆحی شه‌هیده‌كانمان ئاسووده بكه‌ین".
PM:08:54:24/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت