فوئاد مه‌عسوم: بڕیاری‌ ریفراندۆم تاكلایه‌نانه‌یه‌

‌د.فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق

وێستگه‌ نیوز –

سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ بڕیاری‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم له‌لایه‌ن هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ تاكلایه‌نانه‌یه‌، جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێك نیه‌ جگه‌ له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیالۆگ و دروستكردنه‌وه‌ی متمانه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا د.فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلولی 2017 رایگه‌یاندووه‌ كه‌ مه‌سعود بارزانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم بڕیاریداوه‌ سبه‌ینێ دوشه‌ممه‌ ریفراندۆم به‌ڕێوه‌ بچێت.

له‌ راگه‌یه‌نداوه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌ڵێت: "بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو بڕیارە یەک لایەنەیەو لە روانگەی بەرپرسیاریەتیی دەستوریمانەوە بۆ پێویستیی خستنەگەڕی ئەوپەڕی هەوڵمان بۆ دورخستنەوەی وڵاتمان لە مەترسییە سەختەکان و یەکێتیی گەلەکەمان، داوا لە سەرکردایەتیی سیاسیی لە کوردستان و بەغداد دەکەین، بەهەر نرخێک بێت خۆ بپارێزن لە گرژی و لۆجیکی حیکمەت و چڕکردنەوەی هەرچی زوتری دیالۆگ زاڵ بکەن بۆ لانی کەمی رێککەوتنێک"

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌ڵێت: "منیش وەک سەرۆک کۆماری عێراق بەردەوام دەبم لە خستنە کاری هەمو کۆشش و هەوڵێک لەپێناوی خێراکردن لە دەستپێکردنی دیالۆگی برایانە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵییدا بۆ دانانی چارەسەری سەرکەوتو کە زامنی تێپەڕاندنی ئەم قەیران و بارە ناسکە بکات و رێبگرێت لەوەی تێرۆریستان بیقۆزنەوەو بەکاری بهێنن بۆ مەرامی خۆیان."

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی د. فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق:

"بە ناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبانەوە
ئەی گەلی عێراقی بەڕێز،
سڵاوی خواتان لێ بێت،

بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا رایگەیاند کە ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بڕیاری کۆتایی داوە کە سبەینێ بیست و پێنجی مانگی ئەیلول ریفراندۆم بەڕێوە بچێت.

بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو بڕیارە یەک لایەنەیەو لە روانگەی بەرپرسیاریەتیی دەستوریمانەوە بۆ پێویستیی خستنەگەڕی ئەوپەڕی هەوڵمان بۆ دورخستنەوەی وڵاتمان لە مەترسییە سەختەکان و یەکێتیی گەلەکەمان، داوا لە سەرکردایەتیی سیاسیی لە کوردستان و بەغداد دەکەین، بەهەر نرخێک بێت خۆ بپارێزن لە گرژی و لۆجیکی حیکمەت و چڕکردنەوەی هەرچی زوتری دیالۆگ زاڵ بکەن بۆ لانی کەمی رێککەوتنێک.. لە پێناوی دورخستنەوەی گەلەکەمان لە هەر دژوارییەک کە کەس پێی خۆش نەبێت، هەرچی پێویست بێت بکرێت و قوربانیی بۆ بدرێت.. تەئکید کردنەوەمان نوێ دەکەینەوە بۆ ئەوەی پرەنسیبەکانی دەستور بخرێتە ریزی پێشەوەو رێزی داواکاریی پشتیوانیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بگیرێت و درێژە بدرێت بە دیالۆگ لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی نێوانیان لەرێی چارەسەری تەوافوقیی و رەتکردنەوەی هەڵوێستی گێچەڵپێکردن و توندڕەویی و هەنگاونان بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی پێویست لە نێوان هەردولادا، پێکەوەش هەنگاوبنێین بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی هاوڵاتیی بون و مافەکان کە ویستی هەموانە.

منیش وەک سەرۆک کۆماری عێراق بەردەوام دەبم لە خستنە کاری هەمو کۆشش و هەوڵێک لەپێناوی خێراکردن لە دەستپێکردنی دیالۆگی برایانە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵییدا بۆ دانانی چارەسەری سەرکەوتو کە زامنی تێپەڕاندنی ئەم قەیران و بارە ناسکە بکات و رێبگرێت لەوەی تێرۆریستان بیقۆزنەوەو بەکاری بهێنن بۆ مەرامی خۆیان.. دەبێت بڕۆین بەرەو کارکردنی پێکەوەیی بە مەبەستی بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنی هەڵەو کێشە کەڵەکەبوە نێگەتیڤەکان، ناکۆکیی و بۆچون و هەڵوێستەکان چەندە توندیش بن...

هاوکات پێویستیی یەکخستنی هەوڵی هەموان دوپات دەکەینەوە بۆ بە گەورەیی هێشتنەوەی سەرکەوتنی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەسەر تێرۆر و پشتیوانیکردنی زامنکردنی گەڕاندنەوەی ئارەزومەندانەو بەئارامیی زیاتر لە سێ ملیۆن ئاوارە بوو پەنابەر بۆ زێدی خۆیان.

ئێمە متمانەی تەواومان هەیە بەتوانای گەلەکەمان لە تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە کە بە یەکگرتویی و ورەو توانای پتەوترەوە لێی دەربازدەبن بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی ئێستاو گەشەپێدانی سیستمە دیموکراسییەکەی و بنیاتنانی ئایندە گەشەکەی.

بەخواتان دەسپێرم

فوئاد مەعسوم
سەرۆک کۆمار 


PM:08:48:24/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 11208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو