تۆڕی ڕۆژ ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ چاودێری پرۆسه‌ی ریفراندۆم كردووه
وێستگه نیوز -
به‌رپرسی راگه‌یاندن له میدیای رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت ئاشكرایكرد كه تۆڕی ڕۆژ ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ چاودێری پرۆسه‌ی ریفراندۆم كردووه و سبه‌ینێ له‌و بنكانه‌ی بۆیان ته‌رخانكراوه چاودێری پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
رووبار خالید به‌رپرسی راگه‌یاندن له میدیای رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت وه‌ك رێكخه‌ری پارێزگای سلێمانی له تۆڕی ڕۆژ بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردن چه‌ند خولێكی ڕاهێنانی بۆ ڕاهێنه‌ران و چاودێرانی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم له پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ئه‌نجام دا.
رووبار خالید ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "تۆڕی رۆژ بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردن به ئامانجی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌زار و سێ سه‌د و دوانزه چاودێری تۆماركرد كه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر چاودێرانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و ستافی كارگێڕی و شاره‌زایانی بواری هه‌ڵبژاردن".
رووبار خالید وتی: "تۆڕی ڕۆژ له پرۆسه‌ی چاودێری به شێوازی جیاواز چاودێری ده‌كات".
وتیشی: "تۆڕه‌كه‌مان چاودێری چۆنیه‌تی ژینگه‌ی هه‌ڵبژاردن، چاودێری رۆژی ده‌نگدان ده‌كات".
رووبار خالید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌روه‌ها هاوكاری ده‌كات له‌گه‌ڵ تیمی چاودێرانی بیانی كه له چل و دوو چاو‌دێر پێك دێت له تۆڕی هه‌ڵبژاردن كه له جیهانی عه‌ره‌بی و جیهانی بۆ مافه‌كان و گه‌شه‌پێدان هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان".
به‌رپرسی راگه‌یاندن له میدیای رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت روونیشیكرده‌وه كه "وا بڕیاره سبه‌ینی 25ی ئه‌یلول چاودێرانی تۆڕی رۆژ له‌و بنكانه‌ی بۆیان ته‌رخانكراوه چاودێری پڕۆسه‌كه بكه‌ن و راپۆرته‌كانیان له پێنج قۆناغی جیادا له رێگه‌ی ناوه‌ندی سه‌ره‌كی رابگه‌یه‌نرێت".
به‌رپرسی راگه‌یاندن له میدیای رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت ئاشكراشیكرد كه ئه‌و خولانه‌ی له پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ئه‌نجامدراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای قه‌یوان پاڵپشتی كراوه.
PM:07:59:24/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت