"پێمان باش بوو ریفراندۆم دوابخرێت"
مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركوك له‌سه‌ر ریفراندۆم به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز - مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌رچه‌نده پێیان باش بووه ریفراندۆم دوابخرێت، به‌ڵام پابه‌ند ده‌بن به بڕیاری كۆمسیۆن بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم و داواكارن پێكهاته جیاوازه‌كانی كه‌ركوك به به‌ڵێ ده‌نگ بده‌ن بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
ئه‌مڕۆ مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و جه‌ماوه‌ری به شه‌ره‌ف و خۆڕاگری كه‌ركوك و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاندووه كه "له سۆنگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كانی كه‌ركوك و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مامی گه‌وره‌مان و پاراستنی خاك و ژیانی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌مان و دورخستنه‌وه‌یان له هه‌ر مه‌ترسیه‌كی نه‌خوازراو، هاوكات به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ڕاو بۆچونی وڵاتانی ئیقلیمی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و وڵاته زلهێزه‌كان، پێمان باش بوو پڕۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ كاتێكی گونجاوتر دوابخرێت، كه زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار و دڵنیایی بۆ بڕه‌خسێنین تاوه‌كو ئاوات و دروشمی یه‌كێتیه‌كه‌مان بۆ مافی چاره‌ی خۆ نوسین و سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستبێنین".
مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "به‌ڵام وادیاره لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه له ته‌واوی كوردستان به كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانه‌وه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "ئێمه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین، وه‌ك چۆن له رابردوودا كه مێژوو شاهیده یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌ر له دروستبوونی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌شه‌ڕی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشه‌وه رووبارێك خوێنمان له‌پێناو ئه‌م خاكه‌دا به‌خشیوه و یه‌كێتی خاوه‌نی زۆرترین ژماره‌ی شه‌هیده و حزبی شه‌هیدانی كوردستانه، بۆیه هه‌رگیز سازشمان نه‌كردوه له‌سه‌ر خاك و پیرۆزیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "بۆ ئاینده‌ش به‌هه‌مان گیان و سوورتر و مگوڕترده‌بین بۆ به‌دیهاتنی خه‌ونه وه‌دی نه‌هاتوه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌قامگیری ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كان".
مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "لێره‌وه پێتان راده‌گه‌یه‌نین پابه‌ند ده‌بین به‌بڕیاری كۆمسیۆن بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا، بۆیه داواكارین له ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كانی كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه جێ ناكۆكه‌كان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ڕوو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ن بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان".
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی عیراق و توركیا و ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان، بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه 25ی ئه‌یلول له هه‌رێمی كوردستان و شاری كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان ریفراندۆن ئه‌نجام بدرێت.
PM:07:35:24/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 6184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت