جوڵانەوەی (نەخێر لە ئێستادا) لە ئێن ئاڕ تییەوە دواین هەڵوێستی خۆی لەسەر ڕیفراندۆم دەخاتەڕوو

‌جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا

وێستگە نیوز-

وابڕیارە ئەمشەو جوڵانەوەی (نەخێر لە ئێستادا) دواین هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە لە ئێن ئاڕ تییەوە دەخاتەڕوو.

لە پانۆرامای هەواڵەکانی ئێن ئاڕ تیدا لەکاتژمێر 11ی ئەمشەودا، جوڵانەوەی (نەخێر لە ئێستادا)، دواین هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەخاتەڕوو.

ڕۆژی 22ی ئەیلول، لەدواین پەیامیدا لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی قەوارەی جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا، داوای لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد، لە ڕیفراندۆمدا دەنگ بدەن بە نەخێر و ڕاشیگەیاند "بایکۆت و بەڵێ مانای هێشتنەوەی دەسەڵاتە".

ڕۆژی 8ی ئابی 2017 جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا بۆ ڕیفراندۆم بە فەرمی ڕاگەیەندراو داوایکرد هاوڵاتیان لە ڕیفراندۆمی 25ی ئەیلولی 2017دا بە نەخێر دەنگ بدەن.



د.ف


PM:07:31:24/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 9128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت