به‌وێنه... مانۆڕی سه‌ربازی توركیا له‌سه‌ر سنووری هه‌رێم
وێستگه نیوز –
له 18ی ئه‌م مانگه‌وه حكومه‌تی توركیا مانۆڕێكی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان له نزیك ده‌روازه‌ی سنووری خاپوور له ناوچه‌ی سلۆپی ده‌ستپێكردووه و له دوێنێوه‌ی ئاستی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی زیاتر كردووه.
ئه‌مڕۆ بۆ حه‌وته‌م رۆژ له‌سه‌ریه‌ك مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای توركیا به‌رده‌وامی هه‌بوو له دووری سێ كیلۆمه‌تر له ده‌روازی سنووری خاپووری هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات تانك و زرێپۆشه‌كانی توركیا به‌رده‌وام بوون له مه‌شقكردن له ناوچه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای ئه‌و وڵاته، یه‌كێكه له رێوشوێنه‌كانی حكومه‌تی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی وا له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن ده‌ستبه‌رداری پرۆسه‌ی ریفراندۆم بێت كه بڕیاره سبه‌ینێ به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رچاوه: ئین سۆن هه‌به‌ر
PM:06:51:24/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت