وه‌زاره‌تی دارایی دابەشکردنی خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ی راگەیاند
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و فه‌رمانگه‌كانی راگه‌یاند، تا 28ی ئه‌یلول مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان جگه له خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌و مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه:رۆژی سێشه‌ممه 26ی ئه‌یلولی 2017، مووچه‌ی مانگی 7ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی گواستنه‌و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، وه‌زاره‌تی پلان دانان، ده‌زگای مین، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ژینگه، ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، دیوانی چاودێری دارایی.
ئه‌وه‌ش هاتووه: "رۆژی چوارشه‌ممه 27ی ئه‌یلولی 2017، مووچه‌ی مانگی 7ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت: وه‌زاره‌تی كاره‌با، وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جی كردن، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، مووچه‌ی (كه‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: "رۆژی پێنجشه‌ممه 28ی ئه‌یلولی 2017، مووچه‌ی مانگی 7ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت: وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی داد، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران".
له خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
PM:01:34:24/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 11320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت