"كچه ماره‌كه" هه‌موانی سه‌رقاڵكردووه
وێنەیەکی بەرجەستەکراو
وێستگه نیوزـ
به‌مدواییه ناوبانگی كچێكی فلیپینی كه به "كچه ماره‌كه" ناسراوه، زیادی كرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌گمه‌نه بۆماوه‌ییه‌ی كه سه‌رنجی سه‌رجه‌م ناوه‌نده پزیشكییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
فلۆرین نالوگۆن، بووه‌ته ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فزیۆنی له فلیپین، چونكه خۆبه‌خشان و پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه تا له رووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه پشتگیریی بكه‌ن.
نالوگۆن ته‌مه‌نی 17 ساڵه و به‌ده‌ست نه‌خۆشیی پێسته‌وه ده‌ناڵێنێت كه پێی ده‌وترێت "نه‌خۆشیی پێستی ماسی – ichthyosis) و له منداڵییه‌وه نیشانه‌كانی له كچه‌دا ده‌ركه‌وتووه و ناوبه‌ناو پێستی وه‌ك پێستی ماسی یان ماری لێ دێت كه ئه‌مه ئه‌و كچه‌ی توشی روگیری و په‌ژاره‌یه‌كی گه‌وره كردووه.
سه‌باره‌ت به نه‌هامه‌تییه‌كانشی، دایك و باوكی ئه‌و كچه ئاشكرایانكردووه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و فشاره ده‌رونییه‌ی له‌سه‌ریه‌تی، به‌ڵام كچه‌كه‌یان هه‌وڵ ده‌دات له‌به‌رده‌م خه‌ڵك زه‌رده‌خه‌نه بكات و وه‌ك كه‌سێكی تێكشكاو ده‌رنه‌كه‌وێت.
كچه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌رم هاتووه، به‌ڵام ئومێدم به‌و هه‌ڵمه‌ته هه‌یه كه بۆ هاوكاریكردنم رێكخراوه، هیوادارم پاره‌ی ته‌واو بۆ چاره‌سه‌ره‌كه‌م كۆبكرێته‌وه و له ژماره‌یه‌ك پزیشكی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌ڵێنم پێ دراوه كه ده‌توانن هاوكاریم بكه‌ن."
PM:10:30:23/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 8880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت