وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق هۆشداری ده‌دات
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه كه نه‌وت سامانێكی نیشتمانیی سه‌رجه‌م عیراقییه‌كانه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، هۆشداری قۆرغكردنی دۆخی تایبه‌تی ئێستا ده‌دات كه به‌زۆر ئه‌و سامانه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2017 ده‌ریكردووه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق داواشی له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی نیشتمانیی جدی بكات كه دوور بێت له "دروشم و به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رته‌سك".
سه‌باره‌ت به سامانی نه‌وت وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له به‌یاننامه‌كه‌یدا وتویه‌تی: "سامانی نه‌وت، سامانێكی سیادیی نیشتمانییه و موڵكی سه‌رجه‌م گه‌لی عیراقه به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه هه‌ر له خاكی باكور تا باشور و خۆرهه‌ڵات تا خۆرئاوا به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق راشیگه‌یاندووه كه "وڵات له‌به‌رده‌م كاردانه‌وه و ته‌حه‌دیدایه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌م له كورستان و هه‌مان له پارێزگاكانی كه‌ركوك و دیاله".
وه‌زاره‌تی نه‌وت راشیگه‌یاندووه كه "به پابه‌ندبون به به‌رپرسیارێتیی نیشتمانی و پیشه‌یی و ئه‌خلاقیمان، وه‌زاره‌تی نه‌وت هۆشداریی توند به هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌دات كه هه‌وڵی قۆرغكردنی ئه‌و دۆخه ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر سامانی گه‌لی عیراقدا بگرن و ده‌ست له كاروباری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكی خۆشه‌ویست بده‌ن."
وه‌زاره‌تی نه‌وت سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی به‌رپرسیار كردووه له پاراستنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ژیانی كارمه‌ند و به‌رپرسه‌كان تیایدا، داواشی له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كردووه كه‌رتی نه‌وت له ململانێی سیاسیی دوربخه‌نه‌وه و سامانی نیشتمانی وه‌ك كارتی فشار بۆ سازشكردن له‌سه‌ر حسابی بنه‌ما نیشتمانییه‌كان به‌كار نه‌هێنن و له‌بری ئه‌وه بكه‌ونه گفتوگۆیه‌كی نیتشتمانیی جدی و بنیادنه‌ر كه دوربێت له دروشم و به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رته‌سك.
ر.ع
PM:07:37:23/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت