گه‌نجێكی روسی پێی سه‌رسامه
هه‌یفا وه‌هبی، خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی
وێستگه نیوزـ
گه‌نجێكی روسی له گرته‌یه‌كی ڤیدۆییدا گۆرانییه‌كانی هه‌یفا وه‌هبی، خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی به شێوازێكی جیاواز ده‌ڵێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی (الفن)، گه‌نجه روسییه‌كه وه‌ك ده‌ربڕینی ئاستی خۆشه‌ویستی و سه‌رسامیی خۆی بۆ هه‌یفا وه‌هبی، گۆرانییه‌كانی ئه‌و خانمه‌ی به شێوازێكی خێرا له شه‌قامێكی مۆسكۆ-ی پایته‌ختی روسیا وتوه‌ته‌وه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی ئه‌و گه‌نجه روسییه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆیه‌كی زۆری داوه‌ته‌وه و به‌كارهێنه‌ران سه‌رسامن به‌وه‌ی چۆن توانیویه‌تی ئه‌و هه‌موو وشانه‌ی گۆرانییه‌كانی هه‌فیا له‌به‌ر بكات، هه‌ربۆیه هه‌وادارانی هه‌یفا دوباره گرته ڤیدۆییه‌كه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و سه‌رسامن به‌وه‌ی ناوبانگی هه‌یفا لوبنان و وڵاتانی عه‌ره‌بی تێپه‌ڕاندووه و گه‌یشتووه‌ته روسیا.
ر.ع
PM:05:28:23/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 14564
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت