وتارخوێنی تاران: عێراق دراوسێ نییه و هه‌ر ئێرانه
ئایه‌توڵڵا كازم سدیقی، وتاربێژی مزگه‌وتی تارانی پایته‌ختی ئێران
وێستگە نیوز-
ئایه‌توڵڵا كازم سدیقی، وتاربێژی مزگه‌وتی تارانی پایته‌ختی ئێران، له‌وتاری ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و عێراق له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدایه و عێراق نه‌ك هه‌ر دراوسێ، به‌ڵكو بووه‌ته به‌شێك له ئێران.
سدیقی له وتاری هه‌ینی ئه‌مڕۆ، داعشی به "زڕكوڕی" ئه‌مه‌ریكا ناوبرد و رایگه‌یاند، به پاره‌ی سعوودیه رێكخراوه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی و مه‌رجه‌عی عێراق، هاوشانی ئێمه له دژی ئه‌و رێكخراوه ده‌جه‌نگن.
سه‌دیقی وتیشی: "عێراق نه‌ك هه‌ر دراوسێی ئێرانه، به‌ڵكو بووه‌ته به‌شێك له ئێمه و ئه‌وساڵ له زیاره‌تی چله‌ی ئیمامی حوسێن شكستی دوژمنان ده‌بینن، كاتێك 20 ملیۆن سه‌ردانیكه‌ر ده‌چنه كه‌ربه‌لا".
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و كات شكستی ئه‌مه‌ریكا له رووی رۆشنبیری و ده‌روونی و سیاسی ده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له سعوودیه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو داهاتی نه‌وت، كه‌چی ئیداره‌ی 3 ملیۆن حاجییان پێناكرێت و رووداوی ناخۆشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
د.ف
PM:06:08:22/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت