ئەمریكا... جارێكی دیكه پاسه‌وانه‌كانی ئه‌ردۆغان پەلاماری لایه‌نگرانی یه‌په‌گه دەدەن
نەیارانی ئەردۆغان لەزۆر شوێن رووبەڕووی دەبنەوە
وێستگە نیوز-
جارێكی تر پاسەوانەکانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆری توركیا، په‌لاماری ژماره‌یه‌ك له لایەنگرانی یەپەگەیانداو هێرشیانكرده‌وه سه‌ر ژماره‌یه‌ك چالاكوانی دژبه ئه‌ردۆغان.
شەوی ڕابردوو لە شاری نیویۆرکی و‌یلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا، پاسەوانەکانی ئەردۆغان هێرشیانکردە سەر ژمارەیەک له‌و چالاكوانانه‌ی كه سه‌ر به پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" بوون و دژی ئەردۆغان گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدابوو، چەند کەسێک لەو چالاکوانانە كه ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگەیان به ده‌سته‌وه بووه، كه‌وتنه‌به‌ر په‌لاماری پاسه‌وانه‌كان.
ئه‌و رووداوه له‌و هۆڵه‌دا روویدا كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان قسه‌ی تێدا ده‌كرد. له كاتی قسه‌كاندا ژمارەیەک چالاکوان ناڕەزاییان بەرامبەر بە قسەکانی و سیاسەتەکانی ده‌ربڕی و ئاڵای یه‌په‌گه‌یان به‌رزكرده‌وه.
له‌و كاته‌دا پاسه‌وانه‌كانی ئەردۆغان هێرشیانکردە سەریان و بەلێدان و پاڵپێوه‌نان له هۆڵەکە كردنیانه ده‌ره‌وه‌و یه‌كێك له چالاكوانه‌كانیش له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مریكییه‌وه ده‌ستگیر كرا.
پێشتریش پاسه‌وانه‌كانی ئه‌ردۆغان، له‌كاتی یه‌كه‌م دیداری نێوان سه‌رۆك كۆماری توركیا و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له واشنتۆن هێرشیانكردبووه سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی دژی ئه‌ردۆغان، له به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی توركیا له شاره‌كه خۆپیشاندانیان سازكردبوو.
PM:04:31:22/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 7044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت