ئه‌سته‌نبوڵ..فڕۆكه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك ئاگری گرت
فڕۆکە تێکشکاوەکە
وێستگه نیوزـ
له‌كاتی هه‌وڵی نیشتنه‌وه‌یه‌ی ناچاری له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك-ی نێوده‌وڵه‌تی له شاری ئه‌سته‌نبوڵ، فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت تێكشكا و كه‌سێكیش گیانی له‌ده‌ستدا.
پێگه‌ی Aviation safety ی تایبه‌ت به سه‌لامه‌تیی فڕۆكه‌وانی بڵاویكرده‌وه كه فڕۆكه تایبه‌ته‌كه له قه‌باره‌دا بچوك بووه و له‌جۆر سیسنا650 بووه و له‌كاتی فڕینی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه، فڕۆكه‌وانه‌كه به‌هۆی بونی حاڵه‌تێكی نائاسایی له فڕۆكه‌كه‌دا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی داوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه له‌كاتی هه‌وڵی نیشتنه‌وه‌یدا، فڕۆكه‌كه له‌سه‌ر فڕگه‌كه‌ی لایداوه و ئاگری گرتووه و به‌هۆیه‌وه فڕۆكه‌وانه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی توركیا فڕۆكه‌كه‌یان كوژاندووه‌ته‌وه و روداوه‌كه‌ش بووه‌ته‌هۆی دواكه‌وتنی چه‌ند گه‌شتێكی ئاسمانیی دیكه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك.
قوات الدفاع المدني التركية تسيطر على حريق شب في طائرة خاصة بعد خروجها عن مسارها في مطار أتاتورك الدولي بإسطنبول
Posted by وكالة الأناضول للأنباء | Anadolu Agency on Thursday, September 21, 2017
PM:11:45:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 17250
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت