پۆلیسی سلێمانی..تەرمی هاوڵاتییەك دۆزرایەوە
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه پاشنیوڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك له گوندێك دۆزراوه‌ته‌وه كه پێده‌چێت خۆی كوشتبێت.
لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 21-9-2017 تەرمی هاوڵاتییەك لە گوندی جێشانە دۆزرایەوە كە پێدەچێت خۆی كوشتبێت ."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه دوای گەیشتی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كرا‌و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی، هاوڵاتییەكە ناوی ( ا. ع. ق ) ەو دانیشتوی شاری سلێمانییە و لە دایكبوی 1979 ،بە پێی زانیارییەكان پێدەچێت هاوڵاتییەكە بە فیشەك خۆی كوشتبێت .
PM:11:29:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 7123
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت