میسر هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم راگه‌یاند
بەشداربویەکی کورد لە کەرناڤاڵی پشتیوانی لە ریفراندۆم
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی میسر "ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی"ی خۆیسه‌باره‌ت به ریفراندۆمه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه نیگه‌رانییه‌كانی میسر له په‌رۆشیی قاهیره بۆ یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیریی عیراق سه‌رچاوه‌ی گرتووه و په‌رۆشی پته‌و كردنی برایه‌تیی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عیراقیش.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر به‌پێویستی زانیووه د‌رك به ده‌رئه‌نجامه دورمه‌ودواكانی تایبه‌ت به ریفراندۆم بكرێت كه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی عیراق و ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر به پێویستیشی زانیووه ئه‌و میكانیزمانه كارا بكرێت كه رێگه ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی زیاتر له‌نێوان حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانی نێوانیان.
ئاماژه‌شی داوه به‌وه‌ی كه ده‌كرێت به گفتوگۆ هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتنێك كه له به‌رچه‌وه‌ندیی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق بێت و وا بكات عیراق رۆڵی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی خۆی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
ر.ع
PM:11:04:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 13920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت