په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: ئه‌گه‌ر لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تیی له‌پشت بێت، سه‌ردانەکەی شاندی هه‌رێم
بۆ بەغدا ده‌ستكه‌وتی ده‌بێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی له پشت سه‌ردانی شاندی هه‌رێمه‌وه بن بۆ به‌غدا ئه‌وا سه‌ردانه‌كه ده‌ستكه‌وتی ده‌بێت، ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر پشتیوانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و گره‌نتییه‌ك هه‌بێت ریفراندۆم یان دواده‌كه‌وێت یان هه‌ر ناكرێت".
محه‌مه‌د عوسمان، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، له میدیاكانه‌وه بیستویانه شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕۆن بۆ ریفراندۆم و رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد و عێراقییه‌كان و وتی "باوه‌ڕ ناكه‌م حكومه‌تی عیراقی ده‌ستپێشخه‌ری هه‌بێت، چونكه به‌رپرسانی عیراقی رایانگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ راپرسیدا نین، بۆیه پێمانوایه ئه‌گه‌ر هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت ملكه‌چیان بكات ئه‌وه جێگه‌ی هیوایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت باوه‌ڕ ناكه‌م له‌گه‌ڵیان بگه‌ینه ئه‌نجام".
وتیشی "ئه‌گه‌ر لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی زلهێز له پشت ئه‌م سه‌ردانه بن پێموایه گفتوگۆكان هه‌نگاوی باش ده‌ڕۆن و ده‌ستكه‌وتی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی له پشت نه‌بن پێموا نییه ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی له پشت سه‌ردانه‌كه‌وه بن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق بگه‌نه ریككه‌وتنی سه‌ره‌تایی، ئه‌گه‌ری دواخستنی ریفراندۆم هه‌یه، محه‌مه‌د عوسمان وتی "ئه‌گه‌ر پشتیوانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و گره‌نتییه‌ك هه‌بێت ریفراندۆم یان دواده‌كه‌وێت یان هه‌ر ناكرێت".
رۆژی پێنجشەممە 21ی ئەیلولی 2017، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم به‌سه‌رپه‌رشتی بارزانی به‌ڕێوه‌چوو بڕیاردرا ریفراندۆم له كاتی خۆیدا له 25ی ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت و شاندێكیش ره‌وانه‌ی شاری به‌غدا بكرێت.
پێشتریش د.عه‌بدوڵا وه‌رتی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند "شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا هه‌مان شاندی پێشوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان باشتر ئاگاداری گفتوگۆكان بوون بۆیه به‌لامان باشبوو هه‌ر ئه‌وان سه‌ردان بكه‌نه‌وه"، بۆ ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیان وتی "ره‌نگه سه‌ردانه‌كه دوو رۆژ بخایه‌نێت".
PM:10:07:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت